قوباد تاڵه‌بانی: دواخستنی هه‌ڵبژاردن زیانی گه‌وره به پێگه و شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دواخستنی هه‌ڵبژاردن زیانی گه‌وره به پێگه و شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، نیگه‌رانی خۆی له هه‌وڵه‌كان بۆ په‌كخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه دواخستن و په‌كخستنی هه‌ڵبژاردن زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو به پێگه‌ی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ی ئایاری 2024) به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وتی: "پێشتر هۆشداریمان دابوو كه هه‌ر هه‌نگاو و هه‌وڵێك بۆ دواخستن یان په‌كخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن زیان به پێگه‌ی هه‌رێم و شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت".
وتیشی: "پێویسته هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و داهاتووی هه‌رێم و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییان له چاره‌نووسێكی نادیاردا نه‌هێڵدرێته‌وه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه "هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پێویستیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ڕوونه و له نیگه‌رانیانه‌وه به‌رامبه‌ر به داهاتووی هه‌رێم سه‌رچاوه‌ی گرتووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی سێشه‌ممه دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سکاڵاکەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردوە کە رۆژی پێشتر لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری کرد‌و لە وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی کارەکانی کۆمسیۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی، تا یەکلاییکردەوەی سکاڵاکە راگرت.
PM:06:07:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت