به‌هۆی كه‌وتنی كه‌له‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار كه‌له‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر به‌سه‌ر فیتهرێكدا كه‌وت و له ئه‌نجامیشدا گیانی له‌ده‌ست دا.
علی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ی ئایاری 2024، له ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار، له‌كاتی گۆڕینی چوپی هه‌وای ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا، كه‌له‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ر شاگردی دوكانێكدا كه‌وتووه و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانیش له‌لای خۆیه‌وه ناوی قوربانییه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی پێداوه كه ناوی (غه‌زوان غازی خلیل) هو له‌دایكبووی ساڵی2005 و دانیشتوی قه‌زای كه‌لاره.
له‌ئێستاشدا ته‌رمی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌لاركراوه و خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ش ڕاگیراوه.
PM:03:09:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت