وهزیری نهوتی عێراق: بەم نزیکانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێتەوە
حەیان عەبدولغەنی، وهزیری نهوتی عێراق
وێستگهنیوزـ
وەزیری نەوتی عێراق رایگهیاند، داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە نەوتی بەرهەمهێنراو رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن بۆ ئەوەی هەناردەی بەندەری جەیهان بکرێت.
حەیان عەبدولغەنی، وهزیری نهوتی عێراق له لێدوانێكدا باسی لهوهشكرد: بەم نزیکانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێتەوە.
وتیشی: "بە نووسراو داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن بۆ ئەوەی بە بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا، هەناردەی بەندەری جەیهانی بکەین".
ئهوهشی زیاد كرد، كه پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە داوایان کردووە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان رادەستی بەغدا بکەن.
PM:08:36:17/04/2024
ئهم بابهته 768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت