سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته‌ ئوردن و شا عه‌بدوڵا پێشوازیی لێكرد


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ د.لەتیف رەشیدـ سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم، پادشای ئوردنەوە پێشوازی لێکرا.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆک کۆمار، مەراسیمێک رێكخرا كه‌ مارشی نیشتمانیی کۆماری عێراق و شانشینی ئوردنی ھاشمی و پشکنینی پاسەوانی شەرەفی لەخۆگرتبوو.

لە سەردانەکەدا وەفدێکی حکومی یاوەری د.له‌تیف ره‌شید، سەرۆک کۆمار دەکات، کە پێکھاتوە لە د.خالد بەتال وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و د.تاڵیب خەلیل راھی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و  ژمارەیەک لێپرسراو و راوێژکار.

له‌لایه‌ن شانشینی ئوردنیشه‌وه‌، جگه‌ل له‌ شا عه‌بدوڵای دووه‌م، د.بەشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن و د.جەعفەر حەسان بەڕێوەبەری نوسینگەی پادشای ئوردن و یوسف شمالی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئوردن له‌ پێشوازیی سه‌رۆك كۆماری عێراقدا بوون.

بڕیارە سه‌رۆك كۆماری عێراق و پادشای ئودرن خولێکی گفتوگۆی دوو قۆڵی و پاشان فراوان لەنێوان لە کۆشکی "بسمان"ی ئوردن بەڕێوەبچێت.


PM:05:27:15/04/2024








ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت