دوای سه‌ده‌یه‌ك... سوپای به‌ریتانیا ڕێگه به "قه‌ده‌غه‌كراوێك" ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
دوای قهدهغهكردنێك كه بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ (سه‌ده)یه‌ك به‌رده‌وام بوو، سوپای به‌ریتانیا رێگه به سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانی ده‌دات كه ریش بهێڵنه‌وه.
"تێلیگراف"ی به‌ریتانی له هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له مۆڵه‌تی جه‌ژنی ئیستهردان، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت، له ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه كاتیان پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ریشیان درێژبكه‌ن.
هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی هێشتنه‌وه‌ی ریش بۆ هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا په‌یوه‌سته به قه‌یرانی بهسهربازگرتنهوه، به‌و پێیه‌ی سوپای به‌ریتانیا و سه‌ربازانی دیكه‌ی ناتۆ، به‌تایبه‌تی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان، به‌ده‌ست كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ڕێژه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان و به‌شداری نوێوه ده‌ناڵێنن.
گرانت شاپس وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه كه قه‌ده‌غه‌كردنی ریش "پێكه‌نیناوییه".
فه‌رمانی هێشتنه‌وه و زیادكردنی ریش و سمێڵ ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگ بن و له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی ده‌ركه‌وتنی سه‌ربازی ڕه‌سه‌ن بگونجێت.
PM:03:48:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت