بارزانی: تا له‌گه‌ڵ عیراق بین پێویسته باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت
مه‌سعود بارزانی
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئێستا ده‌رفه‌تێك هاتۆته پێش كه دوای هه‌ڵبژاردنی به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بارودۆخێكی تازه دروست بكه‌ینه‌وه، بۆ چه‌ند ماوه‌یه‌كیش بێت كه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا بمێنین، ده‌بێ په‌یوه‌ندیی زۆر سروشتی و باش و رێكوپێكمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێ و ته‌واجدێكی به‌هێزمان له به‌غدا هه‌بێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2018 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌گه‌ڵ كادیرانی لقه‌كانی سنووری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگای هه‌ولێری حزبه‌كه‌ی كۆبۆوه و سوپاسی رۆڵی كادیرانی پارتی كرد كه "به خۆڕاگری و بڕوابه‌خۆبوونه‌وه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا له‌سه‌نگه‌ری پاراستنی كوردستاندان".
هه‌ر له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و قاره‌مانێتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له شه‌ڕی تیرۆریستان و شه‌ڕی به‌رگری له كه‌رامه‌ت و خاكی نیشتیمان و رایگه‌یاند كه "ئێمه هه‌موومان قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌ین، چونكه ته‌نیا پێشمه‌رگه بوو كه هه‌موو هاوكێشه‌كانی گۆڕی و كوردستانی پاراست".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بارزانی وتی: "ئێمه به‌رده‌وام باوه‌ڕمان وابووه كه تا له‌گه‌ڵ عیراق بین پێویسته باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و هه‌میشه ئاشتی و گفتوگۆ بژارده‌ی ئێمه بووه".
وتیشی: "به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمیش چه‌ندینجار رامانگه‌یاند كه ده‌مانه‌وێ به گفتوگۆ كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دوای ریفراندۆم ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی جددی بكه‌ین، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وان ده‌رگای گفتوگۆیان داخست و زوڵمیان له گه‌لی ئێمه كرد و ئێستاش په‌شیمانن".
سه‌رۆكی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "گه‌لی ئێمه به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، رای خۆی به هه‌موو دنیا راگه‌یاند كه ئه‌وه خواسته‌كه‌یه‌تی و به‌وه‌ش هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌دابوو تا به‌وشێوه‌یه سزا بدرێت، ئه‌وه ئیراده‌ی گه‌لی ئێمه‌یه و چه‌سپاوه".
له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی كوردستان و عیراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بارزانی باسی له‌وه كرد كه "ئه‌گه‌رچی ناحه‌زان پێیانوابوو پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی پشتیوانیی ته‌واوی بۆ ریفراندۆم كه‌وتۆته ژێر گوشاری جۆراوجۆری ئابووری و سیاسی و تووشی شكست ده‌بێت، به‌ڵام به‌هیممه‌تی كادیران و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان، پارتی توانی ده‌نگی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراقدا مسۆگه‌ر بكات و ببێته حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیراق".
سه‌رۆكی پارتی روونیشیكرده‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌وڵیان دا كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق بگوازنه‌وه ناو خه‌ڵك تا ببێته كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایاری رابردوو ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه خه‌ڵكی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌وان نین و باوه‌ڕیان به چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌وان نه‌كردووه و ئه‌و ده‌موچاوانه‌یان سزا دا كه گه‌لی كوردستانیان ئازار داوه".
سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی ئێستای نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌غدا پێیان باشه ئه‌نجومه‌نێكی باڵای سیاساتی ستراتیژی دابمه‌زرێت كه بڕیاره ستراتیژییه‌كان له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌ربچن و لایه‌نی كوردستانیش تێیدا به‌شدار بێت، ئێمه‌ش ئه‌و پێشنیاره‌مان به‌لاوه په‌سنده، چونكه ده‌بێته گرێنتییه‌ك بۆ پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی عیراق و رێگه‌گرتن له بڕیاری تاكڕه‌وانه".
راشیگه‌یاند كه "ئێستا ده‌رفه‌تێك هاتۆته پێش كه دوای هه‌ڵبژاردنی به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بارودۆخێكی تازه دروست بكه‌ینه‌وه، بۆ چه‌ند ماوه‌یه‌كیش بێت كه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا بمێنین، ده‌بێ په‌یوه‌ندیی زۆر سروشتی و باش و رێكوپێكمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێ و ته‌واجدێكی به‌هێزمان له به‌غدا هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مانای ئه‌وه نییه پاشه‌كشه له ئامانج و ستراتیژی خۆمان ده‌كه‌ین".
بارزانی جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه "پێویسته حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر سێ پره‌نسیپی سه‌ره‌كی دابمه‌زرێت: شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له بڕیاره‌كان، كه به‌بوونی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاساتی ستراتیژی گرێنتی ده‌كرێت، پابه‌ندبوون به ته‌وافق له ده‌رچوونی یاساكان و راگرتنی هاوسه‌نگیی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌نێوان پێكهاته‌كاندا".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستانیشه‌وه سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند كه "پشتیوان به گه‌له‌كه‌مان، پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش حكومه‌تێكی به‌هێز و تۆكمه دێته‌كایه‌وه كه بتوانێ چاكسازیی ریشه‌یی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی و ئابووری و ئیداریی هه‌رێمی كوردستان بكات".
هانی كادیرانی پارتیشی دا كه "پابه‌ندی یاسا بن و به ئارامترین شێوه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببه‌ن و وه‌ڵامی ته‌شهیر و بێ رێزییه‌كان نه‌ده‌نه‌وه و كاتێك له شوێنی دیكه وێنه‌ی كاندیده‌كانی پارتی ده‌دڕێنن، ئێوه كه ده‌بینن وێنه‌ی كاندیداكانیان كه‌وتۆته سه‌ر زه‌وی، وێنه‌كانیان راست بكه‌نه‌وه".
بارزانی دووپاتیشیكرده‌وه كه "پارتی خاوه‌ن ئامانجێكی ستراتیژییه و به‌پێی سیاسه‌تی رۆژ هه‌ڵوێست ناگۆڕین و هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كیش له‌و ئامانجه ستراتیژییه ناكه‌ین. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش ئامانجی ستراتیژی هه‌بێت ده‌بێ ئاماده بێت گیانی خۆی له‌پێناویدا به‌خت بكات، بۆیه پارتی هه‌میشه له‌پێناو پاراستن و به‌خته‌وه‌ریی گه‌له‌كه‌ماندا خۆی به‌خت ده‌كات".
PM:06:49:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت