نێچرڤان بارزانی: ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌ڵێت پارتی له‌گه‌ڵ چینیشدا هه‌ڵبژاردن بكات ده‌یباته‌وه، راستی تێدایه
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌ڵێت پارتی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتی چینیشدا هه‌ڵبژاردن بكات هه‌ر ده‌یباته‌وه، راستییه‌كی تێدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌یدا له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند كه "قسه‌یه‌ك هه‌یه خه‌ڵك بۆ گاڵته له‌باره‌ی پارتییه‌وه ده‌یكات كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتی چینیشدا هه‌ڵبژاردن بكات هه‌ر پارتی ده‌یباته‌وه، ئه‌و قسه‌یه له ناوه‌ڕۆكدا راستییه‌كی تێدایه".
نێچیرڤان بارزانی وتی: "جێی خۆیه‌تی منیش باسی بكه‌م ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پارتی له‌گه‌ڵ وڵاتی چینیشدا ململانێی هه‌ڵبژاردن بكات هه‌ر پارتی ده‌یباته‌وه".
وتیشی: "ئه‌و قسه‌یه هه‌ر چه‌ند گاڵته بێت، به‌ڵام نیشانه‌ی هێزی پارتییه، هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌كی روونی بێهیوایی و دۆڕاندنی ئه‌وانه‌یه كه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن پارتی ببه‌زێنن و قه‌ت ئه‌و رۆژه نابینن".
PM:05:53:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت