روسیا توده‌ی پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی حكومه‌تی داهاتوی عیراقی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه كه لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق.
پێشتریش سایتی روسیا توده‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه كه كێبڕكێ له‌نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی دیكه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بووه، ئێستاش كورد و شیعه و سوننه كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و پۆسته بگرێته‌ده‌ست.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه كه سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌كانی عیراقه، ئاشكراشیكردوه: ئێستا عادل عه‌بدومه‌هدی چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندیی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانه تا ره‌زامه‌ندیی خۆی به كوتله سیاسییه‌كان بدات عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، عادل عهبدولههدی به كوتله سیاسییه‌كانی وتوه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی مه‌رجه‌عیه‌ت ئه‌و پۆسته قبوڵ ناكات، چونكه پێشتر مه‌رجه‌عیه‌ت سوربوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانی پێشتر له ده‌سه‌ڵاتدا بوون، پله‌وپایه وه‌رنه‌گرنه‌وه و وتبوی: "ئه‌وه‌ی تاقیكرابێتهوه، جارێكی دیكه تاقی ناكرێته‌وه".
له دانیشتنه‌كانی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 15و16ی ئه‌یلولی 2018، په‌رله‌مانی عیراق ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی هه‌ڵبژارد و محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پشكی سوننه بوو به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌ریم له پشكی شیعه و به‌شیر حه‌داد له پشكی كورد بوونه جێگریی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
بڕیاریشه له 25ی ئه‌یلول په‌رله‌مانی نوێی عیراق ده‌رگای خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكاته‌وه و دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عیراق كه له پشكی شیعه‌كانه.
سایته‌كه كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عیراقی به‌مجۆره بڵاوكردوه‌ته‌وه:
1- عادل عه‌بدولمه‌هدی (كه‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆ) بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
2- (ئه‌بو جیهاد)، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به پله‌ی وه‌زیری /ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی / فه‌تح)
3- رافع عه‌بدولجه‌بار عه‌زاوی، ئه‌مینداری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران / سائیرون
4- خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری -سه‌ره‌تا لیستی نه‌سر بوو، دواتر چووه ناو سائیرون
5- ئه‌حمه‌د جاسم ئه‌سه‌دی/ فه‌تح
6- سه‌لیم جبوری / وه‌زیری ده‌ره‌وه / وه‌ته‌نییه
7- رۆژ نوری شاوه‌یس، وه‌زیری دارایی / پارتی دیموكراتی كوردستان
8- ماجده ته‌میمی، وه‌زیری پلاندادان / سائیرون
9- عه‌لی مه‌عارج، وه‌زیری نه‌وت/ ده‌وڵه‌تی قانون – فه‌تح
10- شێح سه‌باح ساعدی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی / سائیرون
11- قوته‌یبه جبوری، وه‌زیری ته‌ندروستی / میحوه‌ری وه‌ته‌نی
12- محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌زیری كشتوكاڵ / ده‌وڵه‌تی قانون – فه‌تح
13- د. نه‌عیم عه‌بودی، وه‌زیری په‌روه‌رده/ سادقون – فه‌تح
14- سه‌لاح عه‌رباوی، وه‌زیری داد/ ره‌وتی حیكمه
15- د. رائد فه‌همی، وه‌زیری خوێندنی باڵا/ حزبی شیوعی – سائیرون
16- عه‌بدولحسێن عه‌بتان، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان/ ره‌وتی حیكمه
17- ناهیده ته‌میمی، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی/ مه‌شروعی عه‌ره‌بی
18- د. هه‌یسه‌م جبوری، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزا/ فه‌تح
19- د. خالد یه‌عقوبی، راوێژكاریهتی ئاسایشی نیشتمانی/ موئته‌مه‌ر-فه‌تح
20- هێشتا كاندید بۆ وه‌زیری شاره‌وانی دیاری نه‌كراوه كه له پشكی سادیقون – فه‌تح
سایتی روسیا توده‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێشتا دانوستانه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند وه‌زاره‌تێك و پۆستە حكومییه‌كانی دیكه، به‌رده‌وامه.
PM:04:00:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10637
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت