كاره‌ساتێكی سروشتی مەترسی له‌سەر ئه‌سته‌نبوڵ دروست ده‌كات
شاری ئه‌سته‌نبوڵ
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانی توركیا پلانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی سروشتی چاوه‌ڕوانكراو داناوه كه ره‌نگه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س له شاری ئه‌سته‌نبوڵ گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
رۆژنامه‌ی " hurriyet"ی توركی له زاری موراد نۆرلو سه‌رۆكی به‌شی بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانی توركیا بڵاویكرده‌وه كه "سینارۆیهیهك ئاماژه به روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه ده‌كات كه ره‌نگه به‌هۆیه‌وه 26 بۆ 30 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست بده‌ن".
توركیا یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی جیهان كه زۆرترین ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌یه و شاری ئه‌سته‌نبوڵ نزیكه له هێڵی بوومه‌له‌رزه‌وه.
له لێدوانێكیدا له وۆركشۆپێكدا موراد نۆرلو وتی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان پلانێكی فریاكه‌وتنی بۆ روودانی بوومه‌له‌رزه له ئه‌سته‌نبوڵ داناوه".
وتیشی: "پێویسته له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان خۆمان بۆ خراپترین حاڵه‌ت ئاماده بكه‌ین".
به‌گوێره‌ی ئه‌و سیناریۆیه، له حاڵه‌تی روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی له‌و جۆره‌دا به ته‌نها له شاری ئه‌سته‌نبوڵ 44 هه‌زار بینا داده‌ڕمێن و نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س بریندار ده‌بن و نزیكه‌ی 2.4 ملیۆن هاوڵاتی بێ ماڵ و لانه ده‌بن.
ئه‌و شاره‌زایه هۆشداریشی دا له‌وه‌ی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌گه‌ری روودانی تسونامی هه‌یه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دامه‌زراوه گشتییه‌كان و شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان هه‌مووان خۆیان بۆ بوومه‌له‌رزه‌كه ئاماده‌ده‌كه‌ن.
شوكرو ئێرسۆی شاره‌زا له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانسته سروشتییه‌كان له زانكۆی "یه‌ڵدز"ی ته‌كنیكی پێشبینی كرد گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه بگاته 7.7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر.
باسی له‌وه‌شكرد كه ژماره‌یه‌ك هێڵی رۆچوونی زه‌وی له توركیا هه‌یه و ره‌نگه ببنه هۆی له‌رینه‌وه‌ی توند و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی زۆری دانیشتوان و ژماره‌ی بیناكانی ناوچه‌كه ناوچه‌ی مه‌ڕمه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌به‌رچاوه.
وتیشی: "له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره پێویسته روودانی بوومه‌له‌رزه له ناوچه‌ی مه‌ڕمه‌ره وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا بكرێت".
روانگه‌ی كاندیلی سه‌ر به زانكۆی "بوزیزی" له ئه‌سته‌نبوڵ باسی له‌وه كرد كه به‌ته‌نها له‌مساڵدا زیاتر له پێنج هه‌زار بوومه‌له‌رزه له توركیا روویانداوه.
ئه‌م هۆشدارییانه چه‌ند رۆژێك پێش یادی نۆزده ساڵه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه‌یه كه له 17ی ئابی 1999 روویدا و به خراپترین كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه له مێژووی نوێی توركیا داده‌نرێت.
گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 7.5 پله بوو به پێوه‌ری رێخته‌ر و ماوه‌ی 45 چركه‌ی خایاند و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 17 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیان به 285 هه‌زار بینا گه‌یشت و 600 هه‌زار كه‌س بێ خانه‌ولانه بوون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:09:46:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 25887
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت