داواكاری گشتی داوای وه‌ستانی دروستكردنی به‌نزینخانه‌كه‌ی سه‌رچناری سلێمانی ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
داواكاری گشتی سلێمانی داوای له پارێزگای سلێمانی كردووه رێگری له‌دروستكردنی به‌نزینخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی سه‌رچناری گه‌شتیاری سلێمانی بكات و رایگه‌یاندووه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر پیسبوونی ئاوی كانی سه‌رچنار دروست ده‌كات.
مه‌هدی ره‌شید فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی له نووسراوێكدا كه رۆژی 12-8-2018 ئاڕاسته‌ی پارێزگای سلێمانی كردووه و وێنه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تایبه‌ت به دروستكردنی به‌نزینخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی سه‌رچناری گه‌شتیاری.
داواكاری گشتی سلێمانی له نووسراوه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه "ئاماژه به نووسراوتان ژماره 7982 له 24-7-2018 وه دوابه‌دوای نوسراومان ژماره 6-748 له 11-7-2018 به‌پێی ناوه‌رشۆكی نووسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێرزه‌وی سلێمانی- كارگێڕی ژماره 1025 له 16-7-2018 كه ئاڕاسته‌ی پارێزگا به‌ڕێزه‌كه‌تان كراوه و وێنه‌ی داوه پێمان ده‌رده‌كه‌وێت كه وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی سه‌رچنار له‌سه‌ر پارچه زه‌وی ژماره (100-11 و 100-13) كه‌رتی (25ی مانی سپیكه) مه‌ترسی دروست ده‌كات له‌سه‌ر پیسبوونی ئاوی كانی سه‌رچنار به‌و شێوه‌یه‌ی كه له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه".
داواكاری گشتی وتویه‌تی: "بۆیه داواكارین رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر وه رێگری بكرێت له‌دروستكردنی به‌نزینخانه‌كه له‌و شوێنه‌دا وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه هه‌وڵی دروستكردنی به‌نزینخانه‌كه ده‌دات تا بتوانین سكاڵای یاسایی له‌دژی بجوڵێنین".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رێكه‌وت زه‌كی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "دوابه‌دوای ھه‌وڵه‌كانیان و پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئـاوی ژێر زه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌ی زاتستی ئـه‌نجامدا و ده‌ركه‌وت به‌نزینخانه‌كه مه‌ترسیه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئـاوی سه‌رچنار، داواكاری گشتی ھاته سه‌رخه‌ت و پارێزگای سلێمانی ئـاگاداركردۆته‌وه كه پێویسته كاری دروستكردنی به‌نزینخانه‌كه ڕابگیرێت".
دروستكردنی ئه‌و به‌نزینخانه‌یه له ناوچه‌ی سه‌رچناری سلێمانی كه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌و پێیه‌ی شوێنه‌كه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوی سلێمانی دروست ده‌كات.
PM:09:29:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت