كۆمسیۆن سزای قه‌واره‌یه‌ك و كاندیدێكی دا
وێستگه نیوز -
به‌هۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونیان به یاسا و رێنماییه‌كان و په‌یڕه‌وه‌كانی كۆمسیۆن و بنه‌ماكانی ره‌فتاركردن، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم سزای قه‌واره‌یه‌ك و كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "له‌به‌ر په‌یوه‌ست نه‌بوونیان به‌یاسا و رێنماییه‌كان و په‌یڕه‌وه‌كانی كۆمسیۆن و بنه‌ماكانی ره‌فتاركردن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی قه‌واره‌كانه‌وه ئیمزا كراوه و هه‌ڵمه‌تی پێشوه‌خته‌یان له میدیاكان، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاری دا به‌سزادانی قه‌واره‌یه‌ك و كاندیدێك.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن بڕیاری داوه به سزادانی سزای قه‌واره‌ی نه‌وه‌ی نوێی به‌بڕی 10 ملیۆن دیناری عیراقی.
هه‌روه‌ها بڕیاری داوه به سزادانی "هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه یونس" كاندیدی ژماره 52 له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 183 به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دیناری عیراقی.
له نووسراوه‌كه‌دا كۆمسیۆن داوا له هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌كات كه پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:06:32:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت