سه‌ماكه‌ی ماڤی زۆری له‌سه‌ر كه‌وت
وێستگه نیوز ـ
خانمه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیا هۆلیا ئه‌ڤشار ناسراو به "ماڤی"یش سه‌مای "kiki"ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام سه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر كه‌وت.
رۆژنامه‌ی "Hurriyetdailynews"ی توركی بڵاویكرده‌وه كه هۆلیا ئه‌فشار ناسراو به "ماڤی" خانمه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی 16 چركه‌یی بڵاوكرده‌وه كه له شه‌قامێكی لاوه‌كی شارۆچكه‌ی ئیفالكی رۆژئاوای توركیا سه‌مای "kiki" ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تای گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ماڤی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داده‌به‌زێت و ده‌ست ده‌كات به سه‌مای "kiki" و ئۆتۆمبێله‌كه به‌هێواشی ده‌ڕوات، به‌ڵام له‌پڕ ئۆتۆمبێله‌كه خێراییه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت.
ماڤی تووشی شۆك ده‌بێت و به هه‌موو توانایه‌وه به خێرایی راده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بگاته‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگاته شه‌قامێكی سه‌ره‌كی و له‌و كاته‌دا گرته ڤیدیۆییه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی "Hurriyetdailynews" رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕی 235 لیره‌ی توركی كه 50 دۆلار ده‌كات، غه‌رامه‌ی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه‌یان كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشێلكاری كردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به غه‌رامه‌كردنه‌كه كۆڵیان نه‌دا، به‌ڵكو ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه‌یان برده ناوه‌ندێكی پزیشكی بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێكی مه‌ترسیداری ئه‌نجام داوه.
چیرۆكی سه‌مای kiki له پێشكه‌شكارێكی به‌رنامه‌ی The Shiggy Showه‌وه ده‌ستپێكرد كه له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانیی In My Feelingsی گۆرانیبێژێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی دریك سه‌مای كرد.
له‌وه‌وه خه‌ڵكی كه‌وتنه لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌مایه به‌جۆرێك له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه و ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ڕوات و ئه‌وانیش له ته‌نیشتیه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن.
لاساییكردنه‌وه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا، هه‌ندێك له ئۆتۆمبیله‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه و سه‌ماكه‌یان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێكیش سه‌ركه‌وتو نه‌بون و توشی روداو بوون.
AM:11:06:27/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 65834
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت