بوكه‌ڵه‌ی سێكسی ژاپۆنی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه
وێستگه نیوزـ
تێكڕای له دایكبون له ژاپۆن له ساڵی رابردودا یه‌ك ملیۆنی تێنه‌په‌ڕاند، چاودێرانیش هۆكاره‌كه بۆ ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه ده‌گێڕنه‌وه كه بوكه‌ڵه‌ی سێكسی له ژیانی ژاپۆنییه‌كاندا هه‌یه‌تی.
به‌پێی فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی كه‌ناڵی RT ی روسیا كه به‌ناوی Substitutes ده‌ریكردوه، چاودێران هۆشداریی توند له مه‌ترسیی بڵاوبونه‌وه‌ی بوكه‌ڵه‌ی سێكسی له‌نێو پیاوانی ژاپۆن ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن په‌نابردن بۆ ئه‌و بوكه‌ڵانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌دایكبون له‌و وڵاته كردوه.
هاوكات پسپۆڕانی ژاپۆن وتویانه بڵاوبونه‌وه‌ی بوكه‌ڵه‌ی سێكسی له‌نێو پیاوانی ئه‌و وڵاته وایكردوه پیاوان حه‌ز به په‌یوه‌ندیی سۆزداری و سێكسی له‌گه‌ڵ خانمان نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر وا بڕوات ده‌بێته هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی گه‌لی ژاپۆن وه‌ك گه‌لێكی زیندوی ناوچه‌كه.
پسپۆڕانی ژاپۆن تێبینیی ئه‌وه‌یان كردوه كه له ساڵی 2017 رێژه‌ی له‌دایكبون له‌ناو ژاپۆنییه‌كان كه‌می كردوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌كارهێنان و په‌نابردن بۆ بوكه‌ڵه‌ی سێكسی له چه‌ندین ناوچه‌ی به‌رفراوانی ژاپۆن زیادیكردوه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پسپۆڕانی ژاپۆن وتویانه كه هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی دانیشتوانی ژاپۆن به‌ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردودا، بوكه‌ڵه‌ی سێكسییه، چونكه ساڵانه له‌و وڵاه دوو هه‌زار بوكه‌ڵه ده‌فرۆشرێت و نرخی هه‌ر یه‌كێكیشیان 4 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه و هه‌ندێك ژاپۆنیش هه‌ن كه به جارێك چه‌ند بوكه‌ڵه‌یه‌ك بۆخۆی ده‌كڕێت.
PM:09:28:25/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 130949
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت