دوای بەربانگ ئەم هەڵانە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت
وێستگە -
دوای چەند كاتژمێرێك بەڕۆژوو بوون ئەنجامدانی چەند هەڵەیەك زیان بەتەندروستیت دەگەیەنێت لەوانەش:
1-خواردنی میوە دوای بەربانگكردنەوە دەبێتە هۆی ئاوسانی سك باشتر وایە دوو كاتژمێر دوای بەربانگكردنەوە میو بخۆن.
2-دوای نانخواردنی ئێوارە ڕاستەوخۆ خواردنەوەی چا زیانی دەبێت بۆ تەندروستی ،چا بڕێكی زۆر ترشە ماددە لەپێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش بەشێوەیەكی خراپ كاریگەری دەبێت لەسەر پرۆتینەكانی ناو ئەو خۆراكەی خواردوتە و هەرسی گەدە ئاڵۆز دەكات .
3-دوور بكەوەرەوە لە گەرماوكردن دوای نانخواردن هۆكار دەبێت بۆ خێرابونی سوڕی خوێن لە دەست و پێدا و بەمەش خوێن كەمتر دەگاتە سك و هەرس لەگەدەدا قورس دەبێت .
4-بەهیچ شێوەیەك دوای نانخواردن وەرزش مەكە ،وەرزشكردن دوای نانخواردن دەبێتە هۆی وەستاندنی هەرسی گەدە .
5-خەوتن دوای بەربانگكردنەوە دەبێتە هۆی دروستبونی غازات لەناوسكدا.
6-دوور بكەونەوە لەكێشانی جگەرە دوای بەربانگكردنەوە ،ئەمە ئەگەری توشبونتان بە شێرپەنجەی سی زۆر دەكات .
سەرچاوە: http://www.mbc.net/
PM:03:57:19/05/2018
ئهم بابهته 2204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت