روونکردنەوەی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراقه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕیاره هه‌رێم ناگرێته‌وه.
ئومێد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند، بڕیارەکەی حکومەتی عیراق لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتی هەرێم ناگرێتەوە.
وتیشی، "بڕیارەکە هەرێم ناگرێتەوە لەبەرئەوەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت مۆڵەتیان لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە نەک بەغدا، بەڵام هەردوو کۆمپانیای ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لە 2016 داشکاندنی بۆ نرخی ئێنتەرنێت کردووە و ئێستا کێبڕکێیەکی باش لەنێوان کۆمپانیاکان هەیە، بۆ دابەزاندنی نرخ.
ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی گەیاندنی عیراق رایگەیاند، نرخی ئینتەرنێت بە رێژەی لە سەدا 50 کەمدەکاتەوە.
هــ. ر
PM:02:26:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 10090
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت