قوباد تاڵەبانی: ئێمە جاش نین، ژیانمان لەمەترسیدایە
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند هۆكارێك بۆ ره‌وایه‌تیدان به‌وه‌ی كه كورد شایسته‌ی ده‌وڵه‌تی خۆیه‌تی، ده‌خاته‌ڕوو جه‌ختیشده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:" به‌ڵام ئێمه جاش نین كه پاره‌مان پێبدرێت بۆ شه‌ڕكردن، ژیانی ئێمه له‌مه‌ترسیدایه و گیانمان خستۆتهسهردهستمان."
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا کە ماڵپەری وێستگە نیوز لە زمانی ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی ده‌ڵێت:"ئێمه ڕاڕانهبووین بچینه ڕیزی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كه ده‌ستیانكرد به هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی موسڵ له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. پێش ئه‌وه‌ش ئێمه ڕاڕانهبووین له‌شه‌ڕكردن له‌دژی ئه‌لقاعیده، یان له پێش ئه‌وه‌ش، شه‌ڕكردن له‌دژی سه‌دام حوسێن. "
ده‌شڵێت: "به‌ڵام ئێمه جاش نین، كه پاره‌مان پێبدرێت بۆ شه‌ڕكردن. ژیانی ئێمه له‌مه‌ترسیدایه و ئێمه گیانمان خستۆتهسهردهستمان، ئێمه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمانمان هه‌یه. ئێمه دووجاربیرمان نه‌كرده‌وه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانمان بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی شه‌ڕ، سه‌ره‌ڕای كێشه ئابوورییه‌كانی خۆمان."
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، له‌جیاتی ناساندن و پاداشتكرنی ئێمه، چه‌ندین وڵاتی دیكه هێزی خۆیان یه‌كخستووه بۆ دژایه‌تیكردنی مافی ئێمه بۆ بریاردان له‌چاره‌نووسی خۆمان.ئێوه له‌كوێ بوون كاتێ ئێمه سهردهبڕدراین، و به چه‌كی كیمایی هێرشمان ده‌كرایه‌سه‌ر و له‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ساڵی 1988 دا دهنێژراین؟"
ئه‌وه‌شی به‌بیر وڵاتان هێناوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "چه‌ندێك ماوه‌ی خایاند هه‌تاوه‌كو ئێوه وه‌ڵامی داواكانی ئێمه‌تان دایه‌وه كاتێ ئێمه بۆ شاخه‌كان هه‌ڵهاتین كاتێ سه‌دام حسێن ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ئێمه‌ی له‌ساڵی 1991 دا سهركوتكرد؟ هه‌موو كوردێك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا توشی ترس و توڕه‌یی هات له‌به‌رامبه‌ر كاره‌سانی خوشك و براكانمان له‌سه‌ر چیای شه‌نگال له‌ساڵی 2004 دا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "برینه‌كانی سه‌ركوتكردن و كۆمه‌ڵكوژی ڕابردوو له‌دڵ و مێشكی ئێمه‌دا نوێن. جێگای سه‌رسوڕمان نییه كه ئیسرائیل، وڵاتێك وهكوپهناگهیهك دروستكرا بۆ رزگاربووانی تراژیدیترین جینۆسایدی جیهان، به ته‌نیا و به‌ئاشكرا پشتیوانی له ریفراندۆمه‌كه ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماتیمان له‌گه‌ڵیدا نییه."
بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تا دێت فشاره‌كان چڕ تر ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم دوابخرێت.
PM:09:59:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 73328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت