فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بادینان بۆردوومان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
میدیاكانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه‌ی ئاڤاشین له هه‌رێمی بادینان بۆدروومان ده‌كه‌ن.
ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 6:30 خولهك فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستیان به بۆردوومانكردنی ناوچه‌ی ئاڤاشین-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئامێدی له هه‌رێمی بادینان-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا كرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه بۆردوومانه‌كه هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامیی هه‌یه و هه‌تا ئێستا نه‌توانراوه زه‌ره‌ر و زیانه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.
PM:10:51:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4694
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت