لە هێرشەکەی ئەمشەوی داعشدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون


وێستگە نیوز-

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمشەوی داعشدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون  و 11 دیکەش بریندابوون.

کامەران ئەحمەد ئەفسەری هێزی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند،  ئەمشەو چەکدارانی داعش لە ناوچەی زەرگە لە میحوەری خورماتوو هێرشیان کردووەتە سەر لیوای 11ی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی پێشمەرگەش بەرەنگارییان بوونەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و 11ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد ، چەند چەکدارێکی داعشیش کوژراون و تەرمەکانیان لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە جێماون.
   
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی 11ی ئابی 2017چەکدارەکانی داعش لە داقوق هێرشیان کردبووە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و دوای نزیکەی 15 خولەک هێرشەکەیان تێکشاندبوو. لەو شەڕەدا 3 پێشمەرگە شەهیدبووبوون و 7 پێشمەرگەی تریش بریندرابوون.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی پێشمەرگە بەشێک لە چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش لەدوای شکستیان لە موسڵ لە ناوچەکانی زنجیرە چیای حەمرین کۆبوونەتەوەو تائێستا چەند هێرشێکیان لە دژی هاووڵاتیان و هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورەدا ئەنجامداوە.


AM:08:44:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 9465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو