سوپای عیراق هێرشی بۆ سه‌ر باكووری رۆژئاوای موسڵ ده‌ستپێكرد


وێستگه‌ نیوز ـ هەستیار
سوپای عیراق و هێزە ئەمنییەکان هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر باكووری رۆژئاوای موسل ده‌ستپێكرد به‌مه‌ستی ده‌رهێنانی ئه‌و به‌شه‌ی موسڵ له‌ ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كه‌ تا ئێستا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵیاندا ماوه‌.


سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ موسڵ به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی ئایاری 2017، سوپای عیراق، هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، پۆلیسی فیدراڵی، هێرشێكی به‌رفراوانتریان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ باكووری رۆژئاوای موسڵ.

وتیشی: "به‌ وته‌ی سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای عیراق، ئه‌م هێرشه‌یان به‌ پلانێكی تۆكمه‌ ترو به‌رفراوانتره‌و هێرشه‌كه‌ زیاتر بۆ ناوچه‌ی مشێره‌فه‌یه‌، كه‌ ئه‌وێ ناوچه‌یه‌كی گرنگه‌ تا دوای كۆنتڕۆڵكردنی فشاری زیاتر بخنه‌ سه‌رۆ داعش له‌ ناوچه‌ی موسڵی كۆن".

مه‌موزینی ئه‌وه‌شی وت: "سوپای عیراق چاوی له‌وه‌یه‌ دواگه‌ڕه‌كی موسڵ كه‌ ناوی 17ی ته‌مموزه‌و داعش یه‌كه‌م شوێن كه‌ لێوه‌ی هاته‌ هیراق له‌و گه‌ڕه‌كه‌وه‌ هات و ناوی نا (ئه‌لفه‌تح)".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی ئاماری هاتوو تا ئێستا 30 چه‌كداری داعش له‌و هێرشه‌دا كوژراون، له‌ ناوچه‌ی مشێره‌فه‌ شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان داعش و هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌وه‌شی باسكرد: تا ئێستا داعش نزیكه‌ی 18 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵی به‌ ده‌سته‌وه‌ ماوه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ورده‌ ورده‌ له‌ موسڵ به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.



AM:08:59:04/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 5065 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت