رێكه‌وت زه‌كی: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر پێویستی به نرخاندنه
سەردار قادر و رێکەوت زەکی
وێستگه نیوز-
رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، پوخته‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی پێویستی كارگێڕی و داراییه و ئـه‌و هه‌ڵوێسته‌ش پێویستی به نرخاندنه.
رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی "له هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوانكراودا ئـه‌مڕۆ له‌گه‌رمه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له ئـه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێز سه‌ردار قادر ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه، پوخته‌ی هۆكاره‌كه‌ی نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی پێویستی كارگێڕی و داراییه، بچوكی و پشتیوانی و كه‌می كۆمه‌كه له به‌رامبه‌ر ته‌حه‌دای قه‌یرانه زۆره‌كاندا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "گرفتی ئـاوی دوكان، په‌روه‌رده، كاره‌با، ڕێگاوبان، سه‌وزایی، ته‌جاوزات، ته‌ندروستی، قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران، پۆلێك قه‌یرانی قه‌به‌ن، له‌ڕاستیدا ئـێمه له‌ناوه‌ڕاستی قه‌یرانێكی بێ سهمهرداین به‌بێ ئـه‌وه‌ی تروسكایی ئـومێدمان لێ دیار بێت، به‌ڕای به‌نده ئـه‌م هه‌ڵوێسته پێویستی بهنرخاندنه، ده‌بێت ئـیستیسمار بكرێت بۆ فشاری گه‌وره له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی دارایی و كارگێڕی بۆ حكومه‌ته خۆجێیه‌كان، نه‌ك وه‌ك ڕاكردن ته‌ماشا بكرێت".
رێكه‌وت روونیكردووه‌ته‌وه "وردتر بڵێم ده‌بوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كۆی حكومه‌ته خۆجێیهكه بێت، نه‌ك ته‌نیا سه‌ری هه‌ره‌مه‌كه، قبوڵنه‌كردنی لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتی پێویسته بكرێته مۆدێل بۆ هه‌موو خاوه‌ن كورسیه‌كان، ناكرێت حكومه‌تی خۆجێی قه‌رزاری دوكانداری ناو بازاڕ بێت و هێشتا بۆی پێبكه‌نین!! مه‌گه‌ر قه‌رارمان وایه ماڵمان پڕبێت له ڕازیانهو به ده‌ردی سك ئـێشه بمرین!!".
PM:03:46:02/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 24524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت