ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پاكێجی هاوكاریكردنی ئۆكرانیای په‌سه‌ند كرد
وێستگه نیوزـAFP
ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی زۆری ده‌نگه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه، پڕۆژە یاسای پاکێجی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی پەسەند کرد، بره‌كه‌ی 95 ملیار دۆلار دۆلاره‌و تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی هاوكاریی سەربازیی به ئۆکرانیا و ئیسرائیل و تایوان.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پرۆژه‌كه‌ی په‌سه‌ند كربوو، مابوه‌وه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پیران، ئێستاش پرۆژه‌كه تەنیا ئیمزایەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ماوە تا بچێته بواری جێبەجێ كردنه‌وه.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا له 20ی نیسان بە زۆرینەی دەنگ چوار پڕۆژە یاساكه‌ی پەسەند کرد، 23ی نیسانیش ئەنجومەنی پیران بە 78 دەنگی بەڵێ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر تەواوی ئەو پڕۆژە یاسایانە ده‌ربڕی.
ئەو چوار پڕۆژە یاسایە پێکهاتوون لە پێدانی هاوکاریی سەربازیی بە ئۆکرانیا و ئیسرائیل و تایوان بە بەهای 95 ملیار دۆلار بۆ هەرسێ وڵات.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش قەدەغەکردنی تیک‌تۆک لە ئەمریکا و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران و خەرجکردنی پارەی دەستبەسەرداگیراوی روسیا بۆ ئۆکرانیا، له‌ناو ئه‌و پرۆژانه‌دا دابوون كه له به‌رژوه‌ندیی ئیسرائیل و تایوان و ئۆكرانیا په‌سه‌ند كراون.
PM:02:51:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت