وێستگه نیوزـ
تۆمهتی دوو هێرشی خوێناوی کە سێ دەیە لەمەوبەر کۆمەڵگەی جولەکەکانی ئهرجهنتینی کردەئامانج و تیایدا 29 كهس كوژران، لهلایهن دادگای ئهرجهنتینهوه درایهپاڵ بهرپرسانی ئێران بهتایبهت وهزیری ئێستای ناوخۆی ئهو وڵاته.
رۆژی 12ی ئهم مانگه دادگای ئەرجەنتین، حزبوڵای لوبنانی کە تاران پشتیوانی دەکات، تۆمەتبار کرد و هێرشەکەی بۆ سەر ناوەندی ئامیای بە "تاوانێک دژی مرۆڤایەتی" وەسف کرد.
دوێنێ سێشەممە، ئەرجەنتین ڕایگەیاند، داوای لە پۆلیسی ئینتەرپۆل کردووە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێستای ئێران بە تۆمەتی تێوەگلانی لە تەقینەوەی ناوەندێکی جولەکەکانی بوینس ئایرێس دەستگیر بکات کە لەساڵی 1994 دا كرایه ئامانج.
داواكاریی ئهو دادگایه لهكاتێكدایه كه ئێستا وەحیدی ئهندامی لەو شاندەی ئێرانه کە سەردانی پاکستان و سریلانکا دەکات و ئینتەرپۆل-بس لەسەر داوای ئەرجەنتین ئاگادارییەکی سووری لە دژی وەحیدی دەرکردووە.
ههر لهسهر ئهو دۆسیهیه ئەرجەنتین داوای لە حکووەتی پاکستان و سریلانکاش کردووە، وەزیرەکەی ئێران دەستگیربکەن و ڕادەستی ئەوانی بکەن.
لە ساڵی 1992 بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بوینس ئایرێس کرا، کە 29 کەس کوژران، دوای دوو ساڵ و له ساڵی 1994 ناوەندی کۆمەڵەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەرجەنتین لە پایتەختی ئەو وڵاتە لەلایەن بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی کرایە ئامانج، کە بەهۆیەوە 85 کەس کوژران و 300 کەسی دیکەش برینداربوون.
کاتێک هێرشهكه كرا، وەحیدی فەرماندەی سوپای قودس بوو، کە یەکەی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بوو، دواتر وهحیدی كرایه وەزیری بەرگری و پاشان لە ساڵی 2021 وەک وەزیری ناوخۆ دەستنیشانکرا.