نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه و زێڕ دابه‌زی
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی، ئه‌مڕۆ نرخه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و به‌رزبوونه‌وه، له به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 87 دۆلار و 50 سه‌نت به‌رزبوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 86 دۆلار و 54 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 82 دۆلار و 32 به‌رزبوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 81 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به دوو هه‌زار و 313 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 368 دۆلار فرۆشرا.
AM:08:28:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت