وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌خت له پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نێوان ھه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌كاته‌وه
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری نه‌وتی عێراق به پێویستی ده‌زانێت كه پێداچوونه‌وه به پرسی گرێبه‌سته‌كانی نێوان حكومه‌تی ھه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بكرێت و ده‌شڵێت كه "نیاز ھه‌یه، ئه‌وه پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت."
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ناكۆكی سه‌ره‌كییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ھه‌رێم، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یه كه حكومه‌تی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا، واژووی كردووه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وتی: "پێویسته پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نێوان ھه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بكرێت".
وتیشی: "نیاز ھه‌یه پرسی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا، چاره‌سه‌ر بكرێت".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی به‌رھه‌مھێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، رایگه‌یاند كه له كێڵگه‌ی كۆرمۆ، ده‌ست به به‌رھه‌مھێنانی غاز كراوه‌ته‌وه، روونیشیكرده‌وه كه "كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستاندایه و و پێویسته ئه‌وان بیپارێزن".
ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردوو، به درۆن ھێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و له ئه‌نجامدا چوار كارمه‌ند گیانیان له‌ده‌ستدا كه ھاووڵاتیی یه‌مه‌نی بوون، ھه‌روه‌ھا ھه‌شت كه‌سیش برینداربوون.
ھاوكات ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو‌و ھاوپه‌یمانی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاندووه، سه‌ره‌داویان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستكه‌وتووه كه له ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر تێوه‌گلاون.
PM:06:43:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت