دانیمارك بڕیاریدا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له عێراق دابخات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك رایگه‌یاند كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هێزه‌كانی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا داده‌خات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ساڵی 2020دا باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به فه‌رمی كرایه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌ركردایه‌تی دانیمارك و به‌شداریكردن له ئه‌ركی ناتۆ له عێراق (NMI)”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای كۆتایی هاتنی سه‌ركردایه‌تی دانیمارك له NMI له مانگی ئایاری 2022، دانیمارك به‌شدارییه‌كی سه‌ربازی به‌رچاوی له ئه‌ركه‌كه‌دا هه‌بوو تا سه‌ره‌تای ساڵی 2024".
ده‌شڵێت: "ژماره‌یه‌كی كه‌متر له كارمه‌ندانی دانیماركی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌شداریكردن له ئه‌ركه‌كه‌دا”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك راشیگه‌یاندووه كه "به كشانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌شداری سه‌ربازی دانیمارك، ئه‌ركی سه‌ره‌كی باڵیۆزخانه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌واو بووه، بۆیه حكومه‌تی دانیمارك بڕیاریداوه له 31ی ئایاری 2024ه‌وه باڵیۆزخانه‌كه‌ی دابخات".
PM:07:32:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت