زانیاری ورد له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی عه‌بادی و په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه-
دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مرۆ شه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی 225 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێكردو بۆ دانیشتنه‌كه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بانگێشتكراوه. تاوه‌كو چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی بخاته ڕوو.
وابڕیاره ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بچێته په‌رله‌مان و به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی خۆی بۆ په‌رله‌مان ڕونبكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر رووبه‌روبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و هه‌روه‌ها به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی.
وێستگه زانیویه‌تی، له‌ئێستادا په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له‌كۆبونه‌وه‌دان تاوه‌كو هه‌ڵوێستیان رێكبخه‌ن سه‌باره‌ت به‌گفتووگۆو پرسیاره‌كانیان له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه، قسه‌كردن له‌سه‌ر پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه پێده‌وترێت "دزراو" یان "ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه" یه‌كێك ده‌بێت له‌ته‌وه‌ره‌كانی گفتووگۆكان.
وێستگه زانیویه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان به‌جیا سه‌رنجی عه‌بادی بۆ ئه‌و پاره‌یه ڕاده‌كێشن.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی باسی له‌وه‌كردبوو كه گۆرانكاری له‌حكومه‌تدا ده‌كات و ده‌یكات به حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات.
AM:11:12:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 693
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت