یادی له‌دایكبوونی كرده‌وه
وێستگه ـ شاخه‌وان شێخانی
گۆرانی بێژی كورد عه‌زیز وه‌یسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یادی له‌دایكبوونیدا ئاهه‌نگێكی هونه‌ری سازده‌كات و میوانداری هاوڕێیانی ده‌كات گۆرانیه‌ك بۆخۆی ده‌ڵێت.
به وێستگه‌ی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ رۆژی هه‌ینی به‌رواری 19-2 ئاهه‌نگێكی هونه‌ری له تاران ساز ده‌كه‌م به‌هۆی یادی له‌دایك بوونمه‌وه، تیایدا هاوڕێیان و هاوكارانم له كلیپ و به‌رهه‌مه‌كانم بانگهێشت كردووه و بۆ ئه‌و یاده كه بریتین له كورد‌و فارس.
روونیشیكرده‌وه: "له‌و ئاهه‌نگه‌دا دوو گۆرانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی تر به گۆرانی تۆماركراو ته‌واو ده‌كرێت، نزیكه‌ی 200 كه‌سم میوانداری كردووه بۆ به‌شداری كردن له‌و ئاهه‌نگه‌م ".
ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگی تری به‌بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی به هارو نه‌ورۆز ناوبراو وتی: "جگه له‌و ئاهه‌نگه چه‌ندین ئاهه‌نگی ترم به‌ده‌سته‌وه‌یه له وڵاتان سازی ده‌كه‌م به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزو به‌هار".
PM:07:28:19/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 2553
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت