نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان
وێستگه ـ
نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنت گه‌یشته سه‌روو 35 دۆلار.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی شوباتی 2016، نرخی نه‌وتی خاوی برنت 35 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 35 دۆلار ه 39 سه‌نت، نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 40 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 32 دۆلار و 68 سه‌نت.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌مڕۆدا، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دۆلار و گه‌یشتنی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا به ئاستێكی پێوانه‌یی بووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك پشتیوانی له‌و گه‌شته ده‌كه‌ن كه وه‌زیری نه‌وتی فه‌نزوێلا به‌نیازه به‌ناوچه‌كه‌دا بیكات و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكات بۆ گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێك سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وت.
ئیلۆخیۆ دیل پینۆ، وه‌زیری نه‌وتی فه‌نزوێلا رایگه‌یاندووه كه هه‌ریه‌ك له ئێران و عیسراق و روسیا و عوممان، پشتیوانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت ده‌كه‌ن و به‌نیازیشه سه‌ردانی قه‌ته‌ر بكات كه له ساڵی 2016ه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی رێكخراوی ئۆپیك-ی پێ سپێردراوه.
PM:03:34:04/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 1478
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت