‌نه‌یمار بۆ یاریی داهاتوو بانگ نه‌كراوه‌

وێستگە سپۆرت-

نه‌یمار دا سیلڤای هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان، ناوی له‌ لیستی یاریزانه‌كانی پاریس سانجێرمان بۆ یاری داهاتوو نیه‌و پشوو وه‌رده‌گرێت بۆ یارییه‌ گرنگه‌كه‌.

تۆمااس تۆخێل ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان، پلانی بۆ نه‌یمار هه‌یه‌و له‌ یارییه‌كه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر به‌ سانت ئیتیان به‌شداری پێ ناكات، تاكوو بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپول ته‌واو ئاماده‌ بێت.

ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان، ده‌یه‌وێت نه‌یمار به‌باشی بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپول ئاماده‌ بێت، بۆیه‌ بۆ یارییه‌كه‌ی سانت ئیتیان بانگی نه‌كرد، تاكوو توشی پێكان نه‌بێت.

هه‌روه‌ها كیلیان مباپێش له‌گه‌ نه‌یمار پشوو ده‌دات، چونكه‌ بۆ یارییه‌كه‌ی داهاتووی خولی فه‌ڕه‌نسا ڕاگیراوه‌.


PM:08:49:14/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 957 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌