‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئاشكرابوو

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ مانگی ١٠ی داهاتوودا به‌شداری خولێكی دۆستانه‌ ده‌كه‌ن له‌ سعودییه‌، مێسیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌شدار ده‌بێت.

ڕاپۆرته‌ هه‌واڵییه‌كانی نزیكم له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجنتین بڵاویانكرده‌وه‌، مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، به‌شداری له‌ یارییه‌ دۆستانه‌كانی مانگی داهاتوو ده‌كات كه‌ به‌رابه‌ر به‌ سعودییه‌ یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

توركی ئال شێخ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌رزشی سعودییه‌، خولێكی بۆ چوار هه‌ڵبژارده‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ پاره‌یه‌كی باشی ته‌رخانكردووه‌ بۆ ئه‌و ٤ هه‌ڵبژارده‌یه‌یی كه‌ به‌شداری له‌و خوله‌ دۆستانه‌یه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه‌ به‌شدارن بریتین له‌ ئه‌رجه‌نتین، به‌ڕازیل، سعودییه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵبژارده‌ی چواره‌م دیاری نه‌كراوه‌.

مێسی بریاریداوه‌ كه‌ به‌شداری ئه‌و یاریه‌ دۆستانه‌یه‌ بكات، تاكوو دڵی هانده‌ران به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ خۆش بكات.


PM:09:07:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌