گۆرانی سیاسی
فایق گوڵپی
دوێنێ کتێبی بەرگی یەکەمی یادەوەریەکانم ( کە لێرەوە سەیری ژیانی خۆم ئەکەم )بە دەست گەیشت ،چەندان یادەوەری ژیانی گوند و شار و زانکۆ و پێشمەرگیەتی لە خۆ خۆدەگرێت،سەرباسی گورانی سیاسی یەک لە یادەوەریەکانی سەردەمی زانکۆمە .
گۆرانی سیاسی:لاپەرە ١٠٨
ئه‌و كاتانه‌ی له‌كۆلێژی پزیشكی ده‌مخوێند، بێجگه له‌خوێندنی وانه‌ی پزیشكی و چالاكی سیاسی، خۆلیای شیعر و گۆرانیش بووم، به‌دواداچوونم بۆ گۆرانی سیاسی هه‌بوو. گۆرانیه سیاسیه‌كانی گورانبێژی باكوری كوردستان، شڤان په‌روه‌ر، كاریان تێکردبووم، به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕام، گوێم لێده‌گرتن. شڤان گۆرانیه‌كی هه‌بوو، ده‌یوت ماركس لینین بخێن، راستی تێدا ببین، له‌ته‌واوی گۆرانیه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، ده‌كرێ به‌فه‌لسه‌فه‌ی ماركسی و ڕێبازی لینین، خه‌بات بۆ رزگاربوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكرێت. ئه‌و گۆرانیه گومانێكی منی به‌ته‌واوی یه‌كلاییكرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی فەلسەفەی ماركسی و سیاسەتی -لینینی به پرسی رزگاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گرێده‌دا، تا ئه‌و رۆژه وا تێگه‌ینرابووین كه ماركسیزم-لینینزم ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه چینایه‌تیه‌كان سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، وا بڵاوبوو هه‌ر كه‌سێك ماركسیزم به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییەوه گرێبدا، ئه‌و كه‌سه له‌ماركسیزم لایداوه، دژی به‌رژه‌وه‌ندی و مافی كرێكاران کار دەکات. گۆرانیه‌كه‌ی شڤان، گرێیه‌كی سیاسی بۆ من كرده‌وه، چیتر گومانم نه‌ما كه ده‌كرێت حزب و ڕێكخراوی ماركسی، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات بكات.
له‌دوای هه‌ره‌سی ١٩٧٥، هونه‌رمه‌ند عوسمان عه‌لی، گۆرانییه‌كی وت، ئه‌و گۆرانییه له‌ناو گه‌نجاندا زوو بڵاوبوه‌وه، ناوی گۆرانیه‌كه (یه‌كه‌م هه‌نگاو هی كوڕ بوه) بوو، گۆرانییه‌كی سۆزداری بوو، باسی له‌خۆشەویستی نێوان كوڕ‌و كچ ده‌كرد.
ره‌خنه‌م له‌كاتی وتنی گۆرانییه‌كه هەبوو، ده‌موت دوای هه‌ره‌س، كاتی ئه‌و جۆره گۆرانییه نییه، دوای هه‌ره‌س سه‌رده‌می گۆرانی سیاسییه، سه‌رده‌می گۆرانییه‌كانی شڤان په‌روه‌ره. زۆر نیگه‌ران بووم كه له‌و كاته‌دا، هونه‌رمه‌ندێك، گۆرانیه‌كی وا تومار بكات، نیگه‌رانتر بووم كه گه‌نجه‌كانیش گوێی لێده‌گرن و ده‌یڵێنه‌وه. نه‌شمده‌زانی هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كه، هی كام شاعیره‌یه. به گوێره‌ی بۆچوونی سیاسی ئه‌و كاته‌ی خۆم و سه‌لیقه‌ی هونه‌ریم، ده‌ستكاری ده‌قی گۆرانییه‌كه‌م كرد، له‌گۆرانییه‌كی سۆزداریه‌وه، گۆڕیم بۆ گۆرانیه‌كی سیاسی، دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وه شیعری دڵشاد مه‌ریوانیه، به‌ڵام نه‌مزانی كه‌ی ئه‌و شیعره‌ی نووسیوه. ئه‌مه ده‌قی گۆرانیه سۆزداریه‌كه‌یه:
كه‌سه‌كه‌م بۆ من نازانم وا باوه
ئه‌م جۆره دڵداریه وا كراوه
یه‌كه‌م هه‌نگاو هی كوڕ بوه
نازی كچی هه‌ڵگرتوه
تا نامایه‌كی داوه‌تێ
توشی سه‌د ده‌ردی كردوه
تا نامه‌یه‌كی داوه‌تێ
په‌ڕوباڵی ده‌ركردوه
من خۆم ئه‌زانم كوێم دێشێ
به‌و داخه‌وه رۆژێك ده‌مرم
برینم گه‌شته سه‌ر ئێسقان
رویه‌كی خۆشی تۆم نه‌دی كچی ئاسمان
ئیتر جورئه‌ت له‌كوێ بێنم
نامه‌ی گیرفانم ده‌ربێنم
به به‌رگی ئاوریشمینه‌وه له‌به‌رده‌م منی كه‌ساسا
نازی جوانی ئه‌فرۆشی كێ ئه‌وێرێ بێ به‌لاتا.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك گوێم له‌گۆرانیه‌كه گرت، به‌م شێوەیه ده‌قه‌كه‌م گۆڕی:
كه‌سه‌كه‌م بۆ من نازانم وا باوه
ئه‌م جۆره دابه‌شكردنه وا كراوه
یه‌كه‌م هه‌نگاو هی كورد بووه
داوای مافی خۆی كردووه
به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا، هیچی ده‌ست نه‌كه‌وتوه.
من خۆم ده‌زانم كوێم ئێشی به‌و داخه‌وه رۆژێك ده‌مرم
برینم گه‌شته سه‌ر ئێسقان
رزگاریه‌كی تۆم نه‌دی ئه‌ی كوردستان
ئیتر جورئه‌ت له‌كوێ بێنم
دوژمنی خۆم بدوێنم
به فڕۆكه‌و زرێپۆشه‌وه له‌به‌رده‌م كوردی كه‌ساسا
به ئاشكرا شه‌ڕ ده‌فرۆشی كێ ده‌وێڕی بێ به‌لاتا
له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌هاوڕێكانمدا، جار جار ئه‌و گۆرانیه‌م ده‌وته‌وه، خۆم به‌ده‌م و به‌ده‌ست موسیقام بۆلێده‌دا، یه‌كێک له‌و براده‌رانه‌ی كه زۆر حه‌زی به‌و تێكسته ده‌ستكاریكراوه‌ی من ده‌كرد، سه‌باح بوو، سه‌باح قوتابی كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری زانكۆی موسڵ بوو، خه‌ڵكی كه‌ركوكه، جار جار سه‌ردانی كۆلێژی پزیشكی ده‌كرد، یه‌كترمان ده‌بینی، سه‌باح یه‌ك له‌و كه‌سانه بوو كه له‌ئوتێلی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسیم، له‌و كاته‌وه ببووین به‌هاوڕێ. دوای ته‌واوكردنی زانكۆ، سه‌باح بوو به‌پێشمه‌رگه، كاتێك من بووم به‌پێشمه‌رگه هه‌واڵی سه‌باحم پرسی، ده‌ركه‌وت پێشمه‌رگه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه، ناوی خۆی گۆڕیوه، ناوه نوێكه‌ی به‌همه‌نه، ئێستا یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه.
PM:04:55:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4061
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی