پارتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانی دروستكرد
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
گه‌رمترین بابه‌تی رۆژی میدیاكانی كوردستان و ناوچه‌كه رێككه‌وتنه واژووكراوه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانه، كه له 17/5/2016 به ئاماده‌بوونی تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سول و نه‌وشیروان مسته‌فا واژووكرا و به‌گوێره‌ی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌و قسه‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوولا، ژیانی سیاسی هه‌ردوو حزب به‌ره‌و قۆناغێكی تر ده‌باو به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن گۆڕانكاری گه‌وره دروست بكه‌ن.
له‌م وتاره‌دا نامه‌وێ قسه له‌سه‌ر باش و خراپی، هۆكار و ئه‌نجام، ده‌ره‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه بكه‌م، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كمه قسه له‌سه‌ر رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان له دروستبوونی ئه‌م رێككه‌وتنه بكه‌م.
به‌ر له هه‌ر شتێك و جیاواز له هه‌موو خاڵه‌كان ئه‌وه‌ی تا ئێستا روونه‌و به ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بگره زۆرجار ده‌چێته قالبی پاكانه‌كردن ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆڕان هه‌میشه ده‌ڵێن ئه‌م رێككه‌وتنه دژی پارتی نییه‌و بۆ دژایه‌تی ئه‌و نییه، به‌لاَم له جه‌وهه‌ردا به‌شێكی گرنگ له رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و دیدگایانه‌ن كه پارتی دژیه‌تی و ده‌مێكه هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌باربردنیان ده‌با، بۆیه پێویسته به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆڕان ئازایانه قسه‌بكه‌ن و نه‌ڵێن ئه‌مه دژی پارتیه، باشتر وایه بڵێن ئه‌مه هه‌نگاوێكی كرداریه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جندای خۆمان و سوودگه‌یاندن به‌م میلله‌ته ئه‌گه‌ر پارتیش دژی بێ!
دێمه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌و هه‌وڵده‌ده‌م وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه كه بۆچی پارتی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانی دروست كرد؟
شاراوه نییه كه زیاتر له ده‌یه‌یه‌كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن و رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیان هه‌یه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه هه‌وڵیاندا له حوكمڕانی، دابه‌شكاری پۆست، پله‌و ئیمتیازات هاوبه‌ش و شه‌ریك بن، به‌لاَم به‌داخه‌وه هه‌میشه (ی.ن.ك) هه‌ستی به مه‌غدوری كردووه‌و ره‌فتاره‌كانی پارتی وایان كردووه هه‌رگیز ئه‌و وێنه‌یه له خه‌یاڵی كادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی دروست نه‌بێ كه ئه‌م دوو حزبه شه‌ریك و هاوپه‌یمانن.
هه‌موو ئه‌مانه به‌لایه‌ك و له‌وانه‌یه كادیرانی پارتی بڵێن كه‌وایا (یه‌كێتی بۆ تا ئێستا قبوڵی كردووه‌و لێی بێده‌نگ بووه، یان له‌و پۆستانه‌ی به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه بووه كه كه‌سه‌كان ده‌سه‌لاَتیان نه‌بووه بۆچی ده‌ستیان له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌مه‌ش به‌شێكی راسته!! به‌لاَم ده‌بێ بپرسین یه‌كێتی كه‌ی به ته‌واوی له پارتی بێ ئومێد بوو؟؟
ناكرێ له كوردستان كه‌سێك هه‌بێ و ئاگاداری جموجۆڵه سیاسییه‌كان بێ و ئه‌وه نه‌زانێ كه گه‌وره‌ترین بابه‌ت بووه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پاشه‌كشه بكا‌و ببێته هێزی سێیه‌م، مه‌سه‌له‌ی رێككه‌وتنی 30ی حوزه‌یران و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی بارزانی بوو بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به‌رامبه‌ر به چی؟ ئاشكرایه وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی و به واژووی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و نێچیرڤان بارزانی 2 ساڵ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بوو كه سیسته‌می سیاسی ببێته په‌رله‌مانی و سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و دوای ئه‌م دوو ساڵه بارزانی بۆی نه‌بێ جارێكی تر ببێته‌وه به سه‌رۆك و خۆی كاندید بكاته‌وه؟
دوای ته‌واوبوونی 2 ساڵه‌كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌یری كرد پارتی پابه‌ندی هیچ یه‌ك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه نییه‌و ده‌یه‌وێ سه‌ر له‌نوێ دانوستان بكه‌نه‌وه‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ی 30ی حوزه‌یران و قوربانییه‌كانی یه‌كێتی چش.
كه‌واتا دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌و ره‌فتاره‌كانی پارتی یه‌كێتی تێگه‌یشت كه پارتی مل نادات و یه‌كێتیش به 18 كورسیه‌وه له په‌رله‌مان هیچی بۆ یه‌كلا ناكرێته‌وه، بۆیه له پارتی بێ ئومێد بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان و له‌یه‌كتر و ئه‌و هه‌موو سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌ری ره‌ش و نه‌رم و نیانی پارتی به‌رامبه‌ر گۆڕان، ئه‌و وێنه‌یه‌ی لای گۆڕان دروستكرد كه ئیتر گۆڕان به 24 كورسیه‌وه ده‌توانێ گۆڕانكاری بكا‌و پارتیش نه‌رمی ده‌نوێنێ له زۆر شت، كه‌چی دوای رووداوه‌كانی 23ی حوزه‌یران و 19ی ئاب و 12ی ئۆكتۆبه‌ر و ناردنه ماڵه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان و رێگرتن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كۆتایی هێنان به هه‌موو رێككه‌وتن و شته‌كانی نێوانیان گۆڕان تێگه‌یشت كه هه‌ڵه بووه به‌رامبه‌ر پارتی و ئیتر ئه‌ویش بێ ئومێد بوو.
هه‌ربۆیه یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجامی بێ ئومێدبوونیان له پارتی و ره‌فتاره‌كانی گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاوبنێن و به‌هێزی زیاتره‌وه به‌رامبه‌ر پارتی دانوستان بكه‌ن، ئه‌گینا به‌جیا هیچیان ئه‌و قوڕساییه‌یان نابێ كه پارتی حیسابی بۆ بكا، به تایبه‌تیش گۆڕان كه هێزێكی بێ چه‌كدار و زیاتر دروشمداره وه‌ك له كردار، له‌به‌رئه‌وه‌شه به‌بێ هیچ پێچ و په‌نایه‌ك پێویسته پارتی له‌وه تێ‌بگا كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێ منه‌تی و عینادی ئه‌و بوو كه ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی دروست كرد‌و زۆر ئاساییشه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانی دوای ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه به‌دڵی ئه‌و نه‌بێ و له‌دژی خواسته‌كانی بێ و دواجاریش هه‌ر ده‌بێ مل بۆ به‌شێك له شته‌كان بدا‌و له به‌شێكی سیاسه‌ته‌كانی خۆی بێته خواره‌وه، ئه‌ی ئه‌وكات چی رووده‌دا؟
ئاشكرایه ئه‌وكات یه‌كێتی و گۆڕان زۆر بێ باكانه رایده‌گه‌یه‌نن كه به‌ڵێ رێككه‌وتنه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه‌و توانیویانه زیره‌كانه بجووڵێنه‌وه به‌رامبه‌ر پارتی و سیاسه‌ته‌كانی، له به‌رامبه‌ریشدا پارتی له‌وه تێده‌گا كه چ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی هاوپه‌یمانی كرد‌و به شكاندنی رێككه‌وتنی 30ی حوزه‌یران هه‌م هاوپه‌یمانێكی له‌خۆی كرد‌و هه‌میش واخه‌ریكه واقیع به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێ كه ده‌بێ خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌وكاتی پارتی و یه‌كێتی به‌واژووی نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سول جێبه‌جێ بكا، به‌لاَم ئه‌مجاره به‌گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه نا، به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر هێز و هاوپه‌یمانی گه‌وره‌تر.
PM:10:37:23/05/2016
ئه‌م بابه‌ته 2201
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی