په‌رله‌مانتار یان په‌یامنێری چالاك؟!
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
په‌رله‌مان له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتیه له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتى چاودێری لێپرسینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن.
له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه په‌رله‌مانتار ساده‌ترین كاره‌كانى بریتیه له به‌شدارى كردن له یاسادانان و چاودێری كردنى كاره‌كانى حكومه‌ت و هه‌وڵدان بۆ لێپرسینه‌وه.
كه‌وایا ساده‌ترین و سه‌ره‌تاییترین پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌م كارانه‌ى كردووه؟ ئه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كان كارى خۆیان ئه‌نجام داوه؟
له‌م وتاره‌دا نامه‌وێ باس له گرنگى و بایه‌خى په‌رله‌مان له كوردستان بكه‌م، كه به بهبڕواى من جگه له خولى یه‌كه‌م (له داهاتوودا به‌وردی قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌م) له سه‌رجه‌م خوله‌كانى تردا په‌رله‌مانى كوردستان باشترین بازاری ساغكردنه‌وه‌و به‌یاسایی كردنى بڕیاره‌كانى مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان بووه، كه هه‌میشه له حزبه‌وه بڕیاره‌كانیان بۆ ده‌رچووه‌و قالبێكى یاساییان پێی داوه‌و به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا ساغیان كردۆته‌وه.
ئه‌ى ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، كه به‌شێك له چاودێران رایان وایه ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ئه‌كتیڤترین خول بووه، من تا ئێستا رێك پێچه‌وانه‌كه‌یم بینیوه، بۆ نموونه له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا كه‌مترین كه‌سى به ئه‌زموون و شاره‌زاو یاسایی بوونیان هه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه پێیان وایه سه‌ره‌كیترین كاریان ده‌ركه‌وتن له شاشه‌ى تیڤییه‌كان و خۆده‌رخستن له هه‌ندێك بابه‌تدا كه له ئه‌سڵدا ئیشی ئه‌وان نییه.
به بڕواى من ده‌توانین ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر دوو زه‌مه‌نى جیاوازدا، زه‌مه‌نى به‌ر له 23ى حوزه‌یران و 19ى ئاب و زه‌مه‌نى دواى ئه‌م رووداوانه، راسته له زه‌مه‌نى یه‌كه‌مدا په‌رله‌مانى كوردستان خه‌ریكى ده‌ركردن و په‌سندكردنى هه‌ندێك پرۆژه یاسا بوو، به‌ڵام له زه‌مه‌نى دووه‌مدا ئه‌وه نه‌ماوه‌و هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه بۆته‌وه، به جۆرێك ئێستا بووینه‌ته خاوه‌نى په‌رله‌مانێكى ئیفلیج و مردوو، په‌رله‌مانێك كه كه‌س نازانێ شهرعیهتهكهى چۆنه‌و چییه؟ یانى به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌موو شته‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان پێچه‌وانه بۆته‌وه، ئه‌وه‌ى وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه به‌شێكى زۆر له پهرلهمانتارهكانیهتى كه كارى سه‌ره‌كى خۆیان له هاتنه سه‌ر شاشه‌ى تیڤییه‌كان و چه‌ند به‌ڵێنێكى بێ كردار ده‌بینێته‌وه.
سه‌یر له‌وه‌دایه له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا كۆمه‌ڵێك وته‌بێژی بێ ئاگا‌و به‌ڕێوه‌به‌رى بێ فه‌رمانى وه‌زارى و دادوه‌رى بێ ده‌سه‌ڵات و پۆلیسی ده‌ست و پێ سپی ده‌بینم، نه‌ك په‌رله‌مانتارى چالاك، ئاخر پێم ناڵێن كه‌ى ئیشی په‌رله‌مانتاره واده‌ى درۆی دابه‌شكردنى مووچه یان دواكه‌وتنى مووچه رابگه‌یه‌نێ؟ یان پێم ناڵێن كه‌ى ئیشی په‌رله‌مانتاره ته‌نها بڵێ گه‌نده‌ڵی كراوه‌و ته‌واو بێ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى بۆ بكا!!
له زۆر حاڵه‌تدا و له‌هه‌ندێ بابه‌تى زۆر هه‌ستیار به‌داخه‌وه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانم وه‌ك په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كان دێته به‌رچاو كه له رێگاى كه‌ناڵه‌كانه‌وه چه‌ند بابه‌تێك ده‌وروژێنن و زاتى ئه‌وه ناكه‌ن یان تواناى ئه‌وه‌یان نییه به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ن؟ بێ ئاگا له‌وه‌ى كارى سه‌ره‌كى ئه‌وان به‌دواداچوون و گه‌یشتن به ئه‌نجامه نه‌ك ته‌نها وروژاندن.
نامه‌وێ ئه‌م بابه‌ته‌م وا سه‌یر بكرێ كه ده‌مه‌وێ له شكۆی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران كه‌م بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو زۆر راشكاوانه ده‌ڵێم له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و له‌كۆی 111 په‌رله‌مانتار ئه‌وانه‌ى به‌ڕاستى له كاره‌كه‌ى خۆیان ده‌زانن وفعلهن موماره‌سه‌ى كارى په‌رله‌مانتارى ده‌كه‌ن له په‌نجه‌كانى هه‌ردوو ده‌ست تێپه‌ڕناكه‌ن و ئه‌وانه‌ى تر به‌داخه‌وه به‌شێكیان وه‌ك "تۆم و جێری"یان لێ هاتووه‌و ئه‌گه‌ر رۆژێك نه‌یه‌نه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و نه‌بنه په‌یامنێر دڵیان ئاو ناخواته‌وه‌و تووشی شۆك ده‌بن.
كێ ئه‌م دۆخه‌ى دروستكرد و په‌رله‌مان و كارى په‌رله‌مانتارى به‌م رۆژه گه‌یاند؟ بێ هیچ شك و گومانێك حزبه‌كان، به‌داخه‌وه سه‌رجه‌م حزبه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى هه‌وڵیان دا پاڵه‌وانى كارتۆنى و وه‌همى بێنه په‌رله‌مان و كاریان بۆ كردن، نیو ئه‌وه‌نده هه‌وڵیان نه‌دا خه‌ڵكى یاسایی و پسپۆڕ و شاره‌زا له كارى په‌رله‌مانى بێننه پێشه‌وه‌و لهرێگاى په‌رله‌مانه‌وه خزمه‌تیان پێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاشكرایه بۆ؟ وه‌ك له سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێكرد حزبه‌كان هه‌میشه وه‌ك كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مه خاوه‌كانیان له په‌رله‌مانیان روانیوه‌و بۆ ئه‌وان جیاوازى نییه هه‌ر كێ له په‌رله‌مان بێ، گرنگ پرۆژه‌كه‌یان سه‌ر بگرێ و یاساكانیان بۆ ده‌ربچێ.
خاڵێكى تر‌ى هۆكار بۆ دروستبوونى ئه‌م به‌زمه له په‌رله‌مان، چاولێكه‌رى په‌رله‌مانتاران بوو له یه‌كتر، به جۆرێك ئه‌وانه‌ى زوو باوه‌ڕیان به كاركردن و كه‌م ده‌ركه‌وتن بوو له شاشه‌كان ئێستا راكه‌یان پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و له‌وانى تر خراپترن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم ئه‌م كاره خراپه‌ى حزبه‌كان به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان كردیان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به زیانى ئه‌م میلله‌ته‌و بچووككردنه‌وه‌ى رۆڵی په‌رله‌مان شكایه‌وه، هاوكات حزبه‌كان خۆشیان لێی زه‌ره‌رمه‌ند بوون و له هه‌ندێك بابه‌تدا نه‌یانتوانى بڕیارى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى حزبیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له 19ى ئاب بینیمان، یان له‌وكاته‌ى بڕیارێك به‌ناوى فراكسیۆنێكى دیاریكراو ده‌رده‌چێ و په‌رله‌مانتار پێچه‌وانه‌ى قسهدهكاو له‌گه‌ڵی نییه.
له سۆنگه‌ى ئه‌م خاڵانه‌ى له سه‌ره‌وه باسمكرد، پێموایه حزبه‌كان توانیان شكۆ و هه‌یبه‌تى په‌رله‌مان بچووك بكه‌نه‌وه‌و په‌رله‌مانتار له كه‌سی یاسادانهو چاودێره‌وه بكه‌ن به په‌یامنێر و قسه‌كه‌رى میدیاكان، هاوكات زیانى گه‌وره‌شیان له‌خۆیاندا به‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه ئیتر په‌رله‌مان ئه‌و كارگه باش و به‌رهه‌مهێنه‌ره نابێ كه جاران لێیان ده‌ڕوانى.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌وانه‌ى ده‌بنه په‌رله‌مانتار و متمانه‌ى خه‌ڵك به‌ده‌ست دێنن شه‌رم نه‌كه‌ن و بپرسن بزانن كاره سه‌ره‌كییه‌كانى په‌رله‌مانتار چییه، نه‌ك ببنه په‌یامنێر و ته‌نها بابه‌ت بۆ میدیاكان په‌یدا بكه‌ن و به‌دواداچوونى بۆ نه‌كه‌ن.
PM:03:47:08/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 1702
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی