راگه‌یاندنى یه‌كێتى و به‌ره‌كانى جه‌نگ...
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
ئه‌گه‌رچی هه‌میشه رام وابووه كه پێویسته مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانى رابردوو ببنه هه‌وێنى ئاینده‌یه‌كى باشتر، له پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوومه كه ئه‌و سه‌روه‌رى و مێژووه له‌گه‌ڵ وێرانه‌ى ئێستادا به‌كاربهێنرێته‌وه.
ئه‌م پێشه‌كیه كورته‌م رێك بۆ راگه‌یاندنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه، كه له رابردوودا خاوه‌نى ده‌یان سه‌روه‌رى بووه‌و ئێستا خه‌ریكه ده‌بێته وێرانه.
له‌م نووسینه‌مدا نامه‌وێ باس له كاریگه‌رییه‌كانى ململانێی ناوخۆیی یه‌كێتى بكه‌م به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌وه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ زۆر راشكاوانه‌تر قسه‌ر له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ى میدیاى یه‌كێتى بكه‌م له رووماڵكردنى رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعشدا، كه له‌م حاڵه‌دا میدیاى یه‌كێتى زۆر سه‌رلێشێواوانه كارى كردووه‌و په‌یامى روون و ئاشكراى نه‌بووه.
له‌م نووسینه‌دا نامه‌وێ و گه‌ره‌كم نییه له هه‌وڵ و ماندوبوونى كادیرانى راگه‌یاندنى یه‌كێتى كه‌م بكه‌مه‌وه، چونكه دڵنیام له‌وه‌ى ئه‌وان به مووچه‌ى زۆر كه‌متر له هاوپیشه‌كانیان كارى زۆر زیاتر و دڵسۆزانه‌تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌ى كه‌وایه خه‌تاكه هى كێیه‌و كێشه‌كه له كوێیه؟
به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێ ئه‌و راستیه بڵێین كه میدیا و راگه‌یاندنى یه‌كێتى به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش بوون، به‌شێكیان ئه‌و ئۆرگانانهن كه له ژێر چه‌ترى مه‌كته‌بی راگه‌یاندن كارده‌كه‌ن (به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و مه‌كته‌به پووكاوه‌ته‌وه) به‌شێكیشیان ئه‌و ئۆرگانانهن كه له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانى یه‌كێتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێن و زۆرجار كاركردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌جێنداو به‌رنامه‌ى (ی.ن.ك) یه‌ك ناگرێته‌وه‌و بگره بۆ هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت یه‌كێتیش بچووك ده‌كه‌نه‌وه.
نموونه‌ى زیندوو بۆ وتاره‌كه‌م ده‌به‌ستمه‌وه به‌و ناوچانه‌ى كه جه‌نگى دژی داعشی تێدایه‌و هێزى یه‌كێتى و پارتى و په‌كه‌كه تێیدا به‌شدارن، ئاشكرایه كه له وه‌ها حاڵه‌تێكدا پێویسته راگه‌یاندنى یه‌كێتى له‌پاڵ گه‌یاندنى راستى رووداوه‌كان وه‌ك خۆی بایه‌خى تایبه‌ت به هێزى (ی.ن.ك) یانیش فه‌رمانده سه‌ربازییه یه‌كێتییه‌كان بدات و له‌و رێگایه‌وه به وه‌رگر بڵێ ئه‌وه هێزى حزبه‌كه‌ى منه له سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كاندا بوونى هه‌یه‌و به‌رگری له خاكى پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا راگه‌یاندنى یه‌كێتى ئه‌مه‌ى كردووه؟ بێگومان نه‌خێر...!! زۆرجار له‌خۆم ده‌پرسم ئه‌رێ بۆ نایكه‌ن؟ ده‌بێ جیاوازى فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كى یه‌كێتى له كه‌ركووك و جه‌له‌ولا چی بێ له‌گه‌ڵ فهرماندهیهكى تر كه له سنوورى شه‌نگال یان زۆنى زه‌رددایه؟
ئه‌گه‌ر مرۆڤ واقیعی بێ و هه‌ر به راست بیه‌وێ له رێگاى راگه‌یاندنییه‌وه خزمه‌ت به ئه‌جێنداى حزبه‌كه‌ى بكا، ده‌بێ بایه‌خى زیاتر به‌و ناوچانه بدات كه حزبه‌كه‌ى نفوزی كه‌مه یان خراپه، به‌ڵام به‌داخه‌وه راگه‌یاندنى (ی.ن.ك) ئه‌مه‌ى نه‌كردووه‌و رێك پێچه‌وانه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه.
زۆرجار و له‌كاتى هێرش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى داعشدا به‌داخه‌وه راگه‌یاندنى یه‌كێتیم وه‌ك ئۆرگانى لایه‌نى تر هاتۆته به‌رچاو كه له‌خێری خۆی جار جاره باس له قارهمانهتییهكانى هێزی پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى ده‌كا.
راسته ئه‌مه كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌و نابێ ئاوا به سانایی تێپه‌ڕبێ، به‌ڵام به بڕواى من هۆكارى ئه‌و كێشه‌یه بێ خاوه‌نى راگه‌یاندنى یه‌كێتییه له بڕیار و سیاسه‌تى روون به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان، ئه‌گینا له‌كاتى رێگرتن له تیمى كوردسات نیوز و گه‌لى كوردستان بۆچی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى بێ ده‌نگه‌و به پارتى ناڵێ ئه‌رێ كاكه ئه‌مه یانى چی؟ یان به‌شێكى زۆر له به‌رپرسه باڵاكانى یه‌كێتى گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى پێویست ناكا له‌سه‌ر راگه‌یاندنێك بێنه جواب كه له كۆتاییدا چه‌ند كه‌سێك سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن و زۆرجار بڕیاره‌كانیان ئه‌و میدیایه ده‌كاته ئۆرگانى لایه‌نى تر نه‌ك یه‌كێتى و ئه‌و به‌رپرسانه‌شی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌ریان نایه‌نه جواب و لایان گرنگ نییه رێ له راگه‌یاندكارى یه‌كێتى ده‌گیرێ یان نا؟
خاڵێكى تر‌ى جه‌وهه‌رى و كێشه‌ى راگه‌یاندنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له به‌ره‌كانى جه‌نگ و له‌كاتى هێرشه‌كاندا بریتییه له جیاوازى كردن به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى یه‌كێتى، ئاشكرایه كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان خاوه‌نى هێزێكى گه‌وره‌و قاره‌مانى پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه راگه‌یاندنى (ی.ن.ك) نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست راگه‌یاندنى هه‌موو هێزه‌كان بێ، باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌مه ده‌توانین بچین له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كان بپرسین تا ئه‌م راستیه‌مان باشتر بۆ روون بێته‌وه، به جۆرێك وایلێهاتووه ئه‌گه‌ر له هێرشه‌كاندا هێزێكى دیاریكراوى یه‌كێتى به‌شدارى بكا ئه‌وا بایه‌خى زۆر تایبه‌ت به هێرشه‌كه ده‌درێ و له‌نێو به‌شدارانى هێرشه‌كه‌شدا ته‌نها چه‌ند كه‌سێك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هێرش و قاره‌مانێتى زۆر گه‌وره‌دا ئه‌و هێزانه به‌شدار نه‌بن ئه‌وا لاى راگه‌یاندنى یه‌كێتى ئه‌و هێرشه جێی بایه‌خ نییه‌و رووماڵكردنهكهى له (5-6) هه‌واڵی به‌په‌له‌ى ژێرنووس و (2-3) په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى تێپه‌ڕ ناكا.
ماوه‌ته‌وه بڵێم وه‌ك چۆن زۆرجار ده‌گوترێ جه‌نگى داعش فێرگه‌یه‌كى زۆر باش بوو بۆ رێكخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه، ئاواش ئه‌م جه‌نگه ده‌ریخست كه راگه‌یاندنى (ی.ن.ك) له چ قه‌یرانێكدایه و چۆن ناتوانێ مینبه‌رى راسته‌قینه‌ى هه‌موو یه‌كێتییه‌كان بێ و په‌یامى روون و ئاشكرای هه‌بێ، بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه چاو به راگه‌یاندنى یه‌كێتی-دا بخشێنرێته‌وه‌و بۆ له‌مه‌ودوا كاره‌كانى ئه‌و ئۆرگانه میدیاییانه وردتر و به به‌رنامه‌تر ئه‌نجام بدرێ و به سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كانیش بوترێ كه رێگرتن له میدیاى یه‌كێتى و به‌كارهێنانى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆتان مایه‌ى قبوڵ نییه‌و ئیتر راگه‌یاندنى یه‌كێتى ده‌كه‌ینه‌وه به راگه‌یاندنه كاریگهرهكهى جاران.
PM:01:21:16/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 1769
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی