بەڵێ شاسوار عبدولواحید کاندیدی ئێمەیە بۆ سەرۆک وەزیرانی ھەرێم

‌کاوە عەبدولقادر

لەگەل پێشکەشکردنی لیستەکان بەکۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی  بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان  جوڵانەوەی نەوەی نوێ لیستی کاندیدانی پێشکەش کردو شاسوار عبدولواحیدی  وەک سەرۆکی لیستەکەو بەربژێر ی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی ھەرێم دیاری کرد.

کاندید کردنی کاک شاسوار  بۆ سەرۆکی لیست  و بەربژێری سەرۆک وەزیران بەشێک لە بەناو سیاسیەکان وحزب ولایەنەکانی توشی شۆک کرد  چونکە چەندین کابینەیە نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانەو  ئەو پۆستە بەتەواوی بۆ پارتی یەکلای کراوەتەوەو ھیچ لایەنێکی سیاسی ھەرێمیش جورئەتی ئەوەی نەکردوە تەنانەت باسیشی بکات نەک پاڵێوراوی ھەبێت، بەڵکو ھەمیشە ئەو ھێزانە خۆیان لەو پۆستە بچوکتر سەیر کردوەو کردویانە بە عورفێکی سیاسی بۆ پارتی.

بەڵام کاتێک ھێزێکی جیاوازی وەک نەوەی نوێ دێتە مەیدانی ھەڵبژاردن وبەئاشکرا ھاوار دەکات کەدژی حوکمی تەوریسی وبنەماڵەییەو ئامانجی سەرەکیشی ھێنانەخوارەوەی پارتی ویەویەکێتیە لە کورسی دەسەڵات وپێشکەش کردنی مۆدێلێکی جیاوازە لە حوکمڕانی ،بۆئەو مەبەستەش سەرۆکی جوڵانەوەکەی دەکاتەسەرۆکی لیست وکاندیدی سەرۆک وەزیران  بەکارێکی نامۆسەیر دەکرێت.

لەڕاستیدا نەوەی نوێ ھیچ کاتێک ناچێتە ناو تونێڵێک کە ئەو سەری لێ دیار نەبێت ونەزانێ ڕێگاکە تەخت وکراوەیە ،بۆیە بەخوێندنەوەی ھاوکێشەی نێو دەوڵەتی وئیقلیمی و ناو خۆی وعێراقیەکان  داھاتووی ئەم ناوچەیە لەبەردەم گۆڕانکاری مەزن دایەو تەحەدیاتی زۆر بەڕێوەیە کەھەموو ئەو گۆڕانکاری وتەحەدیاتانەش بەشکستی ھێزە خۆسەپێن وتەقلیدیەکان کۆتای دێت وسەرەتایەکیشە بۆ ھاتنە پێشەوەی ھێزی نوێ وسەردەمی کە خۆی لەگەل پێشھاتەکان بگونجێنێت و پلان وپڕۆژەی ھەبێت بۆ بوژانەوەو بەرەو پێشبردنی وڵات.

بۆیە نەوەی نوێ پشتیوان بەخوادای گەورەو ھێزی لەبن نەھاتوی جەماوەر بە ورەیەکی بەرز ھاتۆتە ناو
ئەو پڕۆسەیەوگەشبینە بەئەنجامە کانی.

بۆیە دەڵێین بەڵێ شاسوار عبدولواحید کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ونەوەی نوێ بەئامانجی وەرگرتنی  لوتکەی  دەسەڵات بەشداری  ھە ڵبژاردنی داھاتوی پەرلەمانی  کوردستان دەکات.


PM:10:31:29/07/2018

ئه‌م بابه‌ته 9921 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی