كوردبوون له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه..
رێبوار سیوەیلی
1. بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له دژی پارتی و حزبه گه‌نده‌ڵه‌كانیتر بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌نگ به پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه و به‌سه‌ربه‌خۆیی نه‌ده‌ن، پێویسته ئه‌وه‌یان له بیر بێت، كه ده‌نگدان له دژ و له پیناوی ئه‌م شته بچووكانه‌دا نیه، هه‌روه‌ك چۆن نابێت په‌رچه‌كرداریش بێت له ئاست مافیا و ئه‌وانه‌دا كه (عه‌ین) و (حا) لێكدیی جیاناكه‌نه‌وه.
ده‌نگدان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی كه بوونی كوردی له ناو مێژووی جیهاندا كردۆته بوونێكی خزمه‌تكارانه و په‌راوێزی و كاره‌كه‌رانه، چونكه ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه داگیركه‌ران هه‌وڵیان بۆداوه تا كورد خۆی له دژی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بوه‌ستێته‌وه و كاره‌كه‌ر و چه‌وساوه و نۆكه‌رێكی هه‌میشه‌یی مێژوو بێت.
2. به‌ڵێ ناخۆشه ئێمه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌بێت ده‌نگ بده‌ین كه مافیا و جاهیل و دزه‌خۆماڵییه‌كان له حوكمدان، به‌ڵام نابێت كوردبوون و قوربانییه‌كانی، گه‌رمیان و ئه‌نفاله‌كانی، هه‌ڵه‌بجه و جینۆسایده‌كه‌ی، بارزان و قه‌تڵوعامه‌كانی و كوردانی ئاواره‌ی ده‌ربه‌رده‌ر كه هه‌رگیز دانیان پێدانارێت وه‌ك كورد و كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ژێرده‌سته‌ی سێداره و عوسمانلی، بكه‌ینه قوربانیی ئه‌م كۆمه‌ڵه شه‌قاوه‌یه‌ی له كوردستاندا و له سایه‌ی ئه‌م حزبه ئێسكسپایه‌ره‌نه‌دا، بوونه‌ته مافیا..
3. كوردبوون له چوارچێوه‌ی ئینسانییه‌تدا چاره‌نووسی ئێمه‌یه، نه‌ك به قوربانیكردنی ئه‌و خه‌ونه له مێژینه‌یی نه‌وه دوای نه‌وه به سه‌ربه‌خۆییه‌وه و بچووككردنه‌وه‌ی كوردبوون له تۆڵه‌كردنه‌وه له مشتێك دز، كه له‌گه‌ڵ كۆتایی ته‌مه‌نیانه‌دا ئه‌و قه‌بره‌ش گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر خاكی ئه‌م وڵاته پێیان ده‌بڕێت.
16/6/2017 هه‌ولێر، پیرزین
PM:02:29:16/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5477
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی