شار و كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان
رێبوار سیوەیلی
1. ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه، ترافیكی شار ده‌هه‌ژێت. نازانیت كام شه‌قام له‌پڕ ده‌گیریت و بۆچی ئه‌م هه‌موو پاسه‌وانه بۆ به‌و هه‌موو مۆڕییهوه له‌سه‌ر جاده‌كانن.. باشه بۆ پێیان ناگوترێت ڕووخۆش بن و میهربانانه ته‌ماشای خه‌ڵك بكه‌ن!..
2. پاشان ئێوه چین و كێن تا هه‌ر كات كۆبوونه‌وه، ژیان له شارداعاممهی خه‌ڵك ته‌عتیل بكه‌ن؟ ئه‌وه‌ی زات بكات بڵێت شار و وڵات ئه‌منیه‌تی تێدا نیه، ده‌ڵێن ئه‌وه دژی ئه‌زموونی هه‌رێمه. باشه ئه‌ی بۆ بۆخۆتان وا دێنه شاره‌وه، وه‌كئه‌وه‌ی هیچ بڕواتان به ئه‌منییه‌ت نه‌بێت؟
3. موخاله‌فه‌ی یاسایی له‌سه‌ر جاده و به‌كارهێنانی ناڕه‌وایانه‌ی شه‌قام كه شوێنی گشتیه، بۆخۆی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بڕوابوون به ناڕه‌وایی و ڕێزنه‌گرتن له یاسا. ئه‌گه‌ر دێنه شاریشه‌وه، تكایه ڕێز له یاسا مه‌ده‌نیه‌كانی شار بگرن و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌م هه‌موو گوشاره زۆری بۆسه‌ر ژیانی ئاسایی خه‌ڵك ناوێت و پێویستیش به‌م هه‌موو خۆنواندنه ناكات.
4. ئێوه هیچتان مافێكی زیاترتان له شاردا نیه بۆ به‌كارهێنانی شوێنه گشتییه‌كان و شه‌قامه‌كان له هه‌ر كه‌سێكی دی زیاتر، ئه‌و بێرێزییهش كه به‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌ن كه جه‌نابتانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بن، هیچ بهرزترتان ناكاته‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ن، جگه له‌وه‌ی نمونه‌ی كه‌سانێكی مه‌غروور و له‌خۆبایی بیری خه‌ڵك ده‌خه‌نه‌وه.
5. كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن بیكه‌ن و پێوست به هه‌ژاندنی شار ناكات. شار موڵكی هاوڵاتیانه نه‌ك ئێوه به ته‌نیا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شارتان كربووه بارمته‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، پڕ بوو له نامهدهنییهت و به‌دوور له ڕه‌فتاری شارستانیانه‌وه.
6. هیوادارم ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووبێت، كه بناغه‌ی وه‌ها ده‌وڵه‌تێك له ڕێزگرتنی ژیان و ئیراده‌ی تاكه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بووبێت، به دڵنیاییه‌وه ئێوه وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دار ڕه‌فتارتان نه‌كرد و ئه‌وه‌ش نیشانه‌كانی ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌ته پیشان ده‌دات ده‌تانه‌وێ دایمه‌زرێنن، كه هیچ بۆچوونێكی مۆدێرنی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پیوه دیار نیه.
7. پێشنیار ده‌كه‌م بۆتان ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی كه‌مێك مه‌ده‌نی دابمه‌زرێنن، شۆفێرهكانتان ئامۆژگاریی بكه‌ن له كاتی هاژووشتندا، به‌پێی یاسا لێخووڕن: مه‌ده‌نیانه.. پاسه‌وانه‌كانتان ئامۆژگاریی بكه‌ن به لوتفه‌وه ته‌ماشای میلله‌ته‌كه بكه‌ن. به ڕێزه‌وه.
PM:09:47:11/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6867
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی