عه‌لی حه‌مه ساڵح راستی ووت
ره‌حمان غه‌ریب
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژیرانه داوا ده‌كات هێزه ئه‌منییه‌كان به‌زووی ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه كه شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی موفتی شاری هه‌ولێر چوونه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی و به فیشه‌ك كه‌سێكیان بریندار كردوه و ئینجا برێك پاره‌شیان بردووه.
ئه‌و وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئه‌م كوردستان داوایه‌كی ره‌وا ده‌خاته به‌رده‌م ده‌زگا به‌رپرسه‌كان به ئامانجی ده‌ستگیركردنی ئه‌و چوار چه‌كداره ده‌مامكداره‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر خێزانێكی دانیشتوی ئه‌و شاره كردوه. عه‌لی ده‌ڵێت "بۆ ئه‌وه‌ی شیكردنه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه نه‌كرێت به شێوازێكی سیاسی، پێموایه ده‌ستگیكردنیان كارێكی ئاسانه".
ده‌سگیركردنی ئه‌و چه‌كداره تاوانبارانه له‌به‌ر ئه‌وه ئاسانه، كه تا هه‌نوكه له‌و باوه‌ڕه‌داین، كه هیزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس هه‌م به‌و ئیمكانیاته‌ی لهبردهستیاندایه، هه‌م به ئه‌زمونی ده‌وڵه‌مه‌ندیان، له ئاشكرا كردنی مافیای چه‌ته‌و رێگرو و دز، سه‌رباری ئاشكراكردنی تۆڕه‌كانی تیرۆر، ئه‌زمونه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌نده. ئاسانه بتوانن گرێكانی تاوانێكی له‌و شێوه، بكه‌نه‌وه. به په‌رده هه‌ڵدانیش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه ئه‌م ده‌زگایانه ده‌رگا به ڕوی ته‌فسیری سیاسی بۆ رووداوه‌كه، داده‌خه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئاسان نییه، ئه‌وه ئه‌بێت خه‌ڵك چاوی رابێت له‌سه‌ر دیمه‌نه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و شوێنی كاركردنی هاوڵاتیان و هێرشی ده‌مامكداره‌كان ببنه دیمه‌نێكی ئاسایی ژیانمان.
پاراستنی سه‌رو ماڵ و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی هێزه‌كانی وه‌زراه‌تی ناوخۆیه، پۆلیس ئه‌بێت بمناپارێزێ له دزو رێگرو چه‌ته‌كان. هه‌ر خه‌مساردییه‌ك له بواری ئه‌ركه‌كانیاندا، په‌شێوی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌گه‌ر مافیاكانی دزی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده رێكخراو بوون و چه‌ك و ئیمكانیاتیان له هێزه ئه‌منێكان پیشكهوتره و هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن به‌ریان لێ‌بگرن، ئه‌وه ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بكه‌ین بچنه سه‌ر بانك و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی پایته‌خت. له‌م حاڵه‌ته‌یشدا عه‌ره‌ب ووته‌نی " فتلك مصیبة".
له چوارچێوه‌ی ئه‌و موسیبهتهیشدا، حكومه‌ت ئه‌بێت هۆشداری به هاوڵاتیان بدات كه خۆیان ده‌ستپێشخه‌ر بن بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان. هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی خه‌زوری ئه‌ندامی په‌ره‌مانی كوردستان عه‌لی حه‌مه صالح به مه‌به‌ستی دزی بێت ، ئه‌وه پێویسته ده‌زگا به‌رپرسه‌كان وه‌ڵامێكی قایلكهرو دڵنیاكه‌ریان پێ بێت. منیش له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی (عه‌لی)دام.
خۆ ئه‌گه‌ر فشاری سیاسی و حزبیه بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مان" فالمصیبة أعظم"
PM:08:06:22/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 6182
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی