میلی كاتژمێره‌كه‌ی ده‌باشان
ره‌حمان غه‌ریب
ئه‌وه‌ی وا بیرده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی جێگۆڕكێی كاك به‌رهه‌م له سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌وه بۆ كاندیدای یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، سه‌ركه‌وتنی زۆرینه‌ی (له‌گه‌ڵ)ه‌كانه به‌سه‌ر(نه‌خێر)كاندا، كورتبینه. ئه‌وه‌ی رویدا جگه له سه‌ركه‌وتن و بالاَده‌ستی زه‌مانێك‌و نه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسه‌ت‌و حزبایه‌تی، مانایه‌كی تر نابه‌خشێت.
زه‌مان و نه‌وه‌یه‌ك، كه سه‌رله‌نوێ سیاسه‌ت‌و حزبایه‌تی، كه‌مینه‌و زۆرینه، بڕیاری سه‌ربه‌خۆی سیاسی‌وحزبی، به مه‌نتق‌و ئه‌زمونی خۆیان پێناسه ده‌كه‌نه‌وه. زه‌مه‌نێك كه له عێراق و كوردستانه‌كه‌مان، میلی كاتژمێره‌كه‌ی ئه‌مریكی- ئێرانییه.
ئه‌مه‌ی له‌مه‌ڕخۆمان كاره‌كته‌ری نوێی له سه‌ركرده‌ی مفاوزكار له كه‌مپینی بڕواهێنان به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كی خاوه‌ن دوو كورسی په‌رله‌مانی‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ریزه‌كانی یه‌كێتی، سه‌ركه‌وتوبوون. (دژ)بیت، یان(له‌گه‌ڵ)، میلی كاتژمێره‌كه ناوه‌ستێ و زه‌مه‌نی ئه‌وان ده‌ستی پێكرد.
ئه‌مه قۆناغی زه‌مانێكه به لابردنی"ڤیتۆ" له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ كاك به‌رهه‌م، له‌لایه‌ن هێرۆ خانه‌وه، ده‌ستیپێنه‌كرده‌وه. به‌ڵكو له ساته‌وه‌ختی روخانی په‌یكه‌ری دیكتاتۆری به‌غداوه به "كاتی ئه‌مریكا" ده‌ستیپێكردوه، نه‌ك به ته‌وقیتی ده‌باشان‌و مه‌سیف‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
به‌لاَم كاتێك نۆره دێته سه‌ر تێكشانی په‌یكه‌ره سیاسییه‌كانی كوردستان، هه‌ر له په‌یكه‌ری بڕیاری حكومی تا ده‌گاته په‌یكه‌ره‌كانی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی سیاسی حزبی‌و غروری سیاسیمان، به توندی چه‌كوشه‌كه‌ی به‌رمان ده‌كه‌وێت، هه‌ستكردن به شۆك ده‌ست پێده‌كات. وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ره تازه‌كانی ناو ته‌به‌قه‌ی سیاسی تازه‌ی عێراق به ده‌ستی ئه‌مریكا دانه‌نرابن‌و لانه‌برابن!!.
ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدای یه‌كێتی به زه‌مه‌نی ده‌باشان، كه (یه‌كێتی و هێرۆخان) تیایدا سه‌نته‌رده‌بوون، قورس نه‌بوو. ده‌كرا نه‌كرێته مه‌حاڵو مالی یه‌كێتی پێ ئارامتربێت. كه ده‌كرێته مه‌حاڵ ئه‌بێت ئاسایی بێت له بری میلی كاتژمێره‌كه‌ی ده‌باشان ،كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌ی ماكگۆرك‌و هه‌واڵی فارس نیوز، رای گشتی ئاگاداركه‌نه‌وه.
دانانی كاك به‌رهه‌م وه‌ك كاندیدای سه‌رۆك كۆمار به "ته‌وقیتی ئه‌مریكا" به هه‌ڵبژاردنی پاك‌و بێگه‌ردی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش بێت، به ساده‌یی پێمان ده‌ڵێت ئه‌مه ئه‌و زه‌مه‌نه نییه كه به‌رده‌وام" كاتژمێر"ه‌كه‌ی ده‌باشان له‌سه‌ر (ڤیتۆ) ته‌وقیت بكرێت، ده‌كرێت له‌م ده‌ورانه‌دا، باز به‌سه‌ر خه‌تی سور بدات.
ئاخر ئه‌مه زه‌مه‌نی نوێی یاریزانی ده‌ره‌كییه له عێراق، كه یاری به میلی كاتژمێری سیاسی ماڵ‌و بنه‌ماڵه‌و مه‌كته‌بی سیاسی، ته‌نانه‌ت سه‌عاته سویسرییه‌كانی ده‌ستی سه‌ركرده‌كانیش ده‌كه‌ن، زه‌ده‌خه‌نه‌كانی مه‌كگۆرك وای ووت.
ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیكردنی كاك به‌رهه‌م، له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رێزلێنراوه " اهل مكه ادری بشعابها"، نابێت كه‌س بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانیان له "مه‌لیك مه‌له‌كیتر" بێت،.به‌لاَم قسه له‌سه‌ر ئه‌زمونێكه له قۆناغێكی دیاركراودا، كاتێك زه‌مان ده‌گۆڕێت‌و بڕیاری ناوخۆیی، ملكه‌چی هۆكاری ده‌ره‌كی ده‌بێت. زۆرینه‌ش له‌بری رامان، خه‌ریكی فشقیاتن.
PM:07:11:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10799
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی