سواڵی توند‌و تیژی
ره‌حمان غه‌ریب
كاتێك خۆپیشانده‌رێك شوخت ده‌كه‌نه ئۆتۆمبێلی به‌رپرسێكی حزبی، یا جامی ئۆتۆمبێلێكی حكومه‌ت ده‌شكێنن، یا زه‌ره‌ر به وێستگه‌ی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلێك ده‌گه‌یه‌نن، خۆپیشانده‌ران به گشتی ده‌كرێنه ئاژاوه‌گێڕ و توندڕه‌و.
هاوكێشه‌كه ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نییه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت سوتاندن و زه‌ره‌رگه‌یاندن به موڵكی گشتی به ئاژاوه‌گێڕی وه‌سف بكات، ئه‌وه سوتاندنی موڵكی خه‌ڵك به هه‌مان ئه‌ندازه تاوانه، تاوانیش نابێت به بێ سزا تێبپه‌ڕێت یان بخرێته ئه‌ستۆی كه‌سانی نادیار.
دیمه‌نی سوتاندنی ئۆتۆمبیێلی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی له‌شاری سلێمانی، به چی وه‌سف بكه‌ین؟ ئاژه‌وه‌گێڕی ؟ یا سواڵكردن بۆ توندوتیژی و هه‌ڵیگیرسانی ئاگری په‌شێوی ؟
له ماوه‌ی رابردودا ده‌یان چالاكی و گردبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی، به بێ توند‌و تیژی و به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چووه، كه‌س په‌نای نه‌بردوه بۆ توند‌و تیژی، ئه‌مه كێیه له ناو شاری سلێمانی سواڵی توندوتیژی ده‌كات؟ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كێ ئه‌م تاوانه ئه‌نجام ئه‌دات؟
دیمه‌نی سوتاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ماۆستا گوڵاڵه سدیق له‌ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازای هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سوتانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی باوكی سوتانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی مامۆستا ئاوات، سه‌ره‌تای سواڵكردنێكی دیاره بۆ توندره‌وی و توڕه‌كردنی چالاكوانه ئاشتیخوازه‌كانی شاره‌كه‌مان.
چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ئاشتی خواز و خاوه‌ن ماف، له‌وه هۆشیارترن كه ده‌ستیان رابكێشن بۆ توندڕه‌وی و تۆڵه، ئه‌وان كه ئه‌م ماوه درێژه توانیان چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانیان به لاڕێدا نه‌برێت.
مامۆستایان له داهاتوشدا ده‌یسلمێنن ئه‌و جۆر له سواڵكردن ره‌واجی نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت سواڵكه‌رێكی بێ ئه‌زمونیش ده‌زانێت، ئه‌م جۆره له سواڵكردن بازاڕی نه‌ماوه.
AM:10:21:27/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 4687
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی