کولتووری په‌لاماردان ( په‌لاماردانی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك نموونه )
ئومێد قه‌ره‌داخی
كولتووری په‌لاماردان بۆ سه‌ر ئه‌ویدی جیاواز یه‌كێكه له گرفته هه‌ره قوڵه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای ئازاد و كراوه، هێمای بونی گرفتێكی كوشنده‌یه له عه‌قڵی سیاسی كه‌سی پهلاماردهردا ، به‌داخه‌وه په‌لاماردان و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی كه‌سانی خاوه‌ن تێز و خه‌ونی جیاواز بوه به نه‌ریتی ژماره‌یه‌ك كه‌س ، له چه‌ندین هه‌لومه‌رجی جیاوازدا كه‌سایه‌تی جیاواز به هۆكاری جیاوازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی كه‌وتونه‌ته به‌ر په‌لامار، له چه‌ند رۆژی رابردودا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی به هۆی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵویست و تیروانینی سیاسیه‌وه به توندی كه‌وتۆته به په‌لامارێكی ناتوند، ئه‌كرێت له چه‌ند ئاستێكدا ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌م په‌لاماردانه شی بكه‌ینه‌وه :
یه‌كه‌م: په‌لاماردانی به‌رهه‌م ساڵح به‌زمانێكی تا دوا راده برینداركه‌ر و ناشارستانی ، هێمایه‌كی روونه بۆ بوونی عهقَلێك كه ناتوانێت ره‌خنه بگرێت به‌ڵكو ته‌نها ئه‌توانێت په‌لامار بدات، نازانێت گفتوگۆ بكات به‌ڵكو ته‌نها ئه‌زانێت هێرش به‌رێت ، هێمایه بۆ بوونی جۆرێك له بیركردنه‌وه كه له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویدی و تیرۆری كه‌سایه‌تی دامه‌زراوه ، ئه‌م كولتووری په‌لاماردان و سڕینه‌وه‌ی یه‌كدییه كۆپییه‌كی سروشتی كولتووری شه‌ری ناوخۆیه، كولتووری جوێن و ته‌خوین كولتوری سرینه‌وه‌ی جیاوازییه كه‌سیمای یه‌كه‌می شه‌ری ناوخۆ بوون و ئاسه‌واری ماوه و بوه به‌شێك له كولتوری سیاسی هه‌ندێك كه‌س و هێز و له چه‌ندین هێز و كه‌سایه‌تیدا ئه‌م تێزه په‌لامارده‌ره‌ی شه‌ری ناوخۆی خۆی مانیفیست ئه‌كات ، ماكینه‌ی میدیایی زه‌به‌لاح بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خرایه كار ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م كولتووری په‌لاماردانه ئه‌نجامی شكستی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنه و ده‌سه‌لاته له دروستكردنی ئه‌ندام و كادری په‌روه‌رده‌كراو ، له گه‌شه‌پێدانی هۆشیاری سیاسی كه ئه‌ندام و كادر به هۆیه‌وه بتوانێ گفتوگۆیه‌كی سیاسی بكات، بتوانی ره‌خنه بگرێت و بیر بكاته‌وه ، ئه‌م پارتانه‌ی هه‌زاران كادیری پهروهردهنهكراویان ناردۆته كێڵگه‌ی سیاسه‌ته‌وه ، سه‌ره‌نجامیش به‌رهه‌مه‌كه‌ی په‌لاماردان و سوكایهیتی كردن ئه‌بێت به هه‌ر كه‌سێك جیاواز بیر بكاته‌وه و جیاواز سیاسه‌ت بكات ، بگره سوكایه‌تی ئه‌بێت و به هه‌ر سونبول و رهمزیك، ئه‌مه‌ش زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه له په‌لاماردانی كه‌سایه‌تی به‌رهه‌م ساڵحدا ده‌ركه‌وت.
دووه‌م: په‌لاماردانی به‌رهه‌م ساڵح هێمای بوونی هوشیارییه‌كی سیاسی قوڵ و به‌رپرسیار نیه كه له‌سه‌ر هه‌ڵه و كه‌م و كورییه‌كانی له سیاسه‌تمه‌دارێك بپرسێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به ته‌واوی هێمای لاوازی هۆشیاری سیاسی و نزمی ئاستی بیركردنه‌وه‌ی په‌لامارده‌رانه ، چونكهئهوهی ئه‌بێت به توندی بكه‌وێته به‌ر ره‌خنه‌ی سیاسی قوڵ ئه‌و نوخبه سیاسییه‌یه كه له ئێستا كوردستاندا باڵاده‌ستن ، كه به‌رپرسیارن له وێرانكردنی كۆی سێكته‌ره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێم، ئه‌و گرووپه سیاسیه باڵاده‌سته‌ی به هۆی خراپی حوكمرانیانهوه ئابووری هه‌رێمیان به نزمترین ئاست گه‌یاند و وڵاتیان كرد به ژێر قه‌رزێكی ده‌یان ملیار دۆلارییه‌وه ، ئه‌وه‌ی ئه‌بێت له فه‌زای گشتیدا بكه‌ویته به‌ر هه‌ڵمه‌تی ره‌خنه‌كردن ئه‌و سه‌ركرده‌یه نییه كه بۆ ژیانی سیاسی تایبه‌تی خۆی بریارێكی داوه ، به‌ڵكو ئه‌بێـ كه‌سێك بكه‌وێته به‌ر هه‌ڵمه‌تی ره‌خنه‌گرتن كه له ژیانی گشتیدا تا دوا راده شكستخواردوون، كه نیوه‌ی خاكی كوردستانیان له ده‌ستداوه و كوردستانیان كردوه به كۆلۆنییهكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین رێكه‌وتنی هاوپه‌یمانی و یه‌كێتی بریارێكی هه‌ڵه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بێت، ئه‌وه ره‌خنه‌گرتنی ئه‌م بریاره هه‌ڵه‌یه مافی هاودیدانه،ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی هاوپه‌یمانی به پله‌ی یه‌كه‌م مافی هاودیدانه گفتوگۆی بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك تۆ دێی له‌سه‌ر ئه‌م وێرانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات كه هه‌موو كۆمه‌ڵگای به‌خۆیه‌وه گرفتار كردوه قسه ناكه‌یت و په‌لاماری به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ده‌یت كه لانیكه‌م هیچ ده‌ستێكی له روداوه‌كانی ئه‌م چوار ساڵه‌ی رابردوودا نیه له قه‌یرانی ئابووری و كاره‌ساته‌كانی دوای ریفراندۆم، ئه‌وه نیشانه‌ی لاوازی هوشیاری سیاسی و نزمی ئاستی به‌رپرسیاریتیه، تۆ كه دوای بیست و حه‌وت ساڵ له شكستی ده‌سه‌ڵات هێشتا ئاماده نیت به ده‌نگه‌كه‌ت سزای بده‌یت به‌ڵام ئاماده‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی په‌لاماردان و هێرشبردن به‌رانبه‌ر كه‌سێك به‌رێوه به‌ری كه به‌رپرسیار نیه له هیچ یه‌كێك له‌و شكسته گه‌ورانه‌ی دنیای ئێمه، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی روونی نه‌بوونی هۆشیاری سیاسی و نه‌بوونی به‌رپرسیاریتیه به‌رانبه‌ر ژیانی گشتی.
سێیه‌م : پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وه‌ك پشكی كورد، ئه‌كرێت رۆڵێكی گرنگ ببینیت ، بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگ و كاریگه‌ر له پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا به سوودی كورد ته‌واو ئه‌بێت ، ئه‌توانێت رۆڵێكی به بایه‌خ ببینت له زۆر پرسی نیشتیمانی هه‌ستیاردا، به پێچه‌وانه‌شه‌وه بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی لاواز و نا چالاك ، ئاسه‌واری نێگهتیچی به‌سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورده‌وه ئه‌بێت، به ئه‌زموونیش ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆك كۆمارێكی ناچالاك هیچ سوود و قازانجێكی راسته‌قینه‌ی بۆ كورد نابێت، بۆیه گه‌یشتنی به‌رهه‌م ساڵح به پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێش هه‌ر شتێك خواست و پێویستیه‌كی نیشتیمانییه، پێویستیه‌كی واقعی كوردی و عێراقیشه، هه‌ر كوردێك خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت پشكی كورد له به‌غدا به‌سوود بێت بۆ ئه‌ركه نیشتیمانیه‌كان و مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان پێویسته ، بۆیه هۆشیاری سیاسی و به‌رپرسیاری كوردانه ئه‌وه‌مان لێداوه ئه‌كات كه پشتیوانی گه‌یشتنی به‌رهه‌م ساڵح بكه‌ین به سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق نه‌ك په‌لاماردانی .
PM:09:38:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3706
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی