مێژوو چۆن باسی ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی ئێستای باشوری كوردستان ده‌كات؟
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی مام جه‌لالی كرد له
شاری سلێمانی، به‌ڵام سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای نه‌كرد. ئه‌مه‌ش
نیگه‌رانی لای سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستكرد. چه‌ند مانگێك پاش
ئه‌وه ئه‌ندام پاڕله‌مانێكی گۆڕان له لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندام پارله‌مانێكی
پارتیه‌وه له ناو هۆڵی پارله‌مان هێرشی جه‌سته‌یی كرایه سه‌ر. ئه‌مه‌ش
بوه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی گۆڕان ئه‌م هێرشه بۆسه‌ر شه‌خسی خۆی بزانێت
و، زیادتر له پارتی نیگه‌ران بێت. ئه‌وه‌بو سه‌رۆكی گۆڕان هه‌ستیارترین
مه‌له‌فی سیاسی ئه‌و كاته‌ی كرده ئه‌جیندای سیاسی پله یه‌ك، كه ئه وه‌ش
پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو. سه‌رۆكی گۆڕان توانی له ماوه‌یه‌كی زۆر
كورت دا هاوپه‌یمانیه‌ك بۆ به‌رجه‌سته كردنی ئه‌م مه‌له‌فه پێك بهێنێت،
كه ئه‌مه‌ش كۆبونه‌وه‌ی ٢٣ حوزه‌یرانی لێ كه‌وته‌وه.
پارتی له لای
خۆیه‌وه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به كۆده‌تایه‌ك له دژی خۆی تێگه‌یشت. به‌ڵام
هه‌وڵه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوون بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه سیاسیه‌كه،
به‌تایبه‌تی كه وڵاتانی بیانی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان ده‌وریان تێدا ده‌بینی. چه‌نده‌ها كۆبونه‌وه كرا، كه له
ئه‌نجامدا به كۆبونه‌وه‌ی ١٨/١٩ مانگی ٨ كۆتایی هات. له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا
هه‌موو لایه‌ك ڕێككه‌وتن كه كۆبونه‌وه‌ی ١٩ /٨ نه‌كرێت، به‌ڵام
كۆبونه‌وه‌كه كرا بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م بۆ قانونی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم بكرێت، هه‌رچه‌نده نیسابی قانونی ته‌واو نه‌كرد و
هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
پارتی ئه‌م په‌یمان شكێنیه‌شی به كۆده‌تایه‌كی
شكه‌ست خوارد‌و زانی له دژی خۆی. ڕۆژانه هه‌ل و مه‌رجی سیاسی هه‌رێمی
كوردستان تا ده‌هات به‌ره و ئاڵۆزی ده‌چوو، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هیرش
كرایه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی له و ده‌ڤه‌ره‌ی كه پێیان ده‌گوت ناوچه‌ی
سه‌وز.
ئه‌مجاره پارتی دڵنیابوه‌وه كه بڕیاری چه‌ك كردن و له‌ناوبردنی
دراوه. له ١٠/١٢ پارتی ڕێگری له سه‌رۆكی پارله‌مان كرد بگه‌ڕێته‌وه
پایته‌خت. پارتی له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا هۆكاری ئه م ڕێگریه‌ی بۆ پاراستنی
ژیانی سه‌رۆكی پارله‌مان گێڕایه‌وه له به‌رامبه‌ر توڕه‌یی لایه‌نگرانی
حیزبه‌كه‌یان له هه‌ولێر.
له‌و ساته وه‌خته‌دا كورد له هه‌موو كاتێك زیادتر له سه‌ربه‌خۆییه‌وه نزیك بوبۆوه.
له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌بوو كه
له‌بری ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان وه‌لا بنێن و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی
هه‌نگاو بنێن، به‌ده‌وری بازنه‌یه‌كدا ده‌خولانه‌وه.
ئیشی مێژوونووس
ته‌نیا گێڕانه‌وه‌یه، ئیتر سه‌به‌بكاری ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه كێیه؟...
ئه‌وه‌یان ده‌بێت جیلی دوای ئێمه بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
PM:10:49:31/07/2016
ئه‌م بابه‌ته 7783
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی