‌ لەسەر کاندیدکردنەوەی ئومێد خۆشناو
PM:05:02:30/07/2018
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین



چەند ھەڤاڵێک نامەیان بۆ ناردوم و لە نەجابەتی خۆیان «چونکە حسابمان بۆ دەکەن» دەپرسن: ئایا ڕاستە جارێکیتر ئومێد خۆشناو خۆی بۆ پارلەمانی کوردستان کاندید کردۆتەوە؟

لێرە و لە ڕێی ئەم گوتارەوە، حەز دەکەم «بە پێی توانا» وەڵامی ئەو پرسیارەم بدەمەوە.

پێش ھەر شتێک پێویستە ئەوە بڵێین کە کاک ئومێد خۆی کاندید نەکردوە، بەڵکو حیزب کاندیدی کردوە. لە ھەموو حیزبێکی دونیادا ئارەزوی شەخسی ناخوات. ئۆرگانەجیاوازەکانی حیزبن کە بڕیار لەسەر دابەشکردنی پلە و پۆست و لیستی کاندیدەکانی دیاری دەکەن.

لەماوەی خولی چوارەمی پارلەمان کە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بوە، بە ھەموو توانایەوە داکۆکی لە سیاسەتی پارتی کردوە، باری دونیایەک ھێرش کراوەتە سەری ھەر لەسەر پارتی، کەوتۆتە شەڕە دەم لەگەڵ خەڵکانی مونافیس ھەر لەسەر پارتی، خۆی کردۆتە قەڵغان بۆ حیزبەکەی. ئەمە جگەلەوەی کەسێکی ئازاوبەغیرەت بوە لە سەنگەری پارێزگاریکردن لە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئومێد کوڕی شەھیدە و باوکی خۆی نەبینیوە، ھەرچەندە نازی زۆری بەسەرمیللەتەکەیەوە ھەیە، کەچی نازیش ناکات. ئەگەر پارتی ئومێد خۆشناو بۆ ناو ئاگر بنێرێت بە بێ دوودڵی دەچێت. ئیتر بۆچی شتێکی سەیرە ئەگەر بۆخولێکی تری پارلەمان کاندید بکرێتەوە.

ئومێد شایانی کاندید کردنەوەیە، چونکە پیاوی کردار و ڕۆژی تە نگانەیە بۆ میللەتەکەی. دووبارە کاندیدکردنەوەی ئەم ھەڤاڵەمان خێر نیە پێی کرابێت، بەڵکو لیستەکەی پارتی بەھێز دەکات و فراکسیۆنەکەش قورساییەکی تری دەبێت.




ئه‌م بابه‌ته 14160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.