براكوژی یه‌كسانه به خۆكوژی
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
له‌كاتێكا كه ناوی پێشمه‌رگه بوه‌ته سیمبۆل په‌رچه‌مداری تێكشكاندنی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له كاتێكا كه گه‌رده‌لولی
گۆڕانكاریه‌كان له ناوچه‌كه و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان چانسێكی میژووییان هێناوه‌ته به‌رده‌م ماڵی كورد، به داخیكی زۆره‌وه به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ پێكدادان له نێوان هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی و شه‌ڕڤانانی په كه كه له كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆر له ده‌ڤه‌ری شنگال ڕویدا.
له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و هێنانه‌دی ئاواتی نیشتیمانیمان، داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ بنه‌بڕ كردنی ژیله‌مۆی ئه‌م ئاگره نه‌گریسه‌ی براكوژی.
هه‌روه‌ها داواكارم له سه‌ركردایه‌تی په كه كه وه‌ك ناتوانێت ئه‌ركی سه‌ر شانمان له هه‌رێمی باشور كه‌مێك سوك بكات، با كێشه‌مان بۆ زیاد نه‌كات و، ته‌ركیز بكاته سه‌ر موهیممه و ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی. داوا له ڕاگه‌یاندنكاران و ڕاگه‌یاندنه‌كان و نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانیش ده‌كه‌م به ئه‌خلاقیاتی به‌رزی نیشتیمان په‌روه‌ریه‌وه ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاته نه‌خوازراوه‌دا بكه‌ن. هیوادارم هاوڵاتیانی ئازیزیش له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌بنه دوو به‌ره‌و، ئاواتیان كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بێت، نه‌ك ببنه هۆكاری خۆشكردنی. چونكه شه‌ڕی براكوژی براوه‌ی نیه و، هه‌مومان تێیدا دۆڕاوین.
سڵاو له شه‌هیدان...
سڵاو له پێشمه‌رگه...
سڵاو له خاكی پیرۆزی كوردستان...
PM:12:43:03/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 10005
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی