گفتوگۆیه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ كاك مه‌لا به‌ختیار
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
نه‌ك هه‌ر له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا (كه فاكتۆره لاوه‌كیه‌كان ده‌وری گرنگ ده‌بینن له گۆڕانكاریه‌كاندا) به‌ڵكو له زانسته ده‌قیقه‌كانیشدا (وه‌ك بیركاری و فیزیا) فاكتۆری (ڕیسك) ده‌شێت كاریگه‌ری گه‌وره و گرانیان هه‌بێت و پێویسته حسابیان بۆ بكرێت. هه‌ربۆیه‌ش له م چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابوردودا پسپۆڕان و خه‌ڵكی ئاكادیمیسیه‌ن به به‌رده‌وام ئیشیان له‌سه‌ر (تیۆری ڕیسك) كردوه و مۆدێلی جیاوازیان بۆ هه‌ژمار كردنی (ڕیسك) داڕشتوه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له بواره جیاوازه‌كانی(بیركاری،فیزیا،كیمیا،پزیشكی،ئابوری و سیاسی و...تادێت) خه‌ڵكێكی شاره‌زای به خۆیه‌وه مه‌شغوڵ كردوه.
كه باس له‌سه‌ر (ڕیسك) كرا، مانای ئه‌وه‌یه هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی سه‌د له‌سه‌د نیه!... گه‌ره‌نتی نیه (نرخی سامانی سروشتی به‌رز بێته‌وه یان له جێی خۆی بمێنێت، سبه‌ینێ باران ببارێت، توشبویه‌ك به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چاكبێته‌وه... یانیش ئه‌مشه‌و له‌خه‌ودا جه‌لته لێت نه‌دات)، هه‌ر وه‌ك چۆن باپیرانی ئێمه ئه‌م ڕاستیه‌یان زانیوه بۆیه‌گوتویانه: مه‌رج نیه گۆزه هه‌مو جارێك به ساغی له كانی بگه‌ڕێته‌وه.
سیاسه‌ت موفاجه‌ئاتی زۆری تێدایه، سیاسه‌تمه‌داری كارامه ته‌نیا ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدایه ده‌ره‌نجام هه‌ڵێنجێنێت و بڕیار بدات و، له‌و په‌ڕی مومكینیشا له‌وانه‌یه بتوانێت فاكتۆری ڕیسك بۆ كه‌مترین ئاست بچوك بكاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت له‌ناوی به‌رێت.
ئه‌گه‌ر بێمه سه‌رمه‌سه‌له سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌م گوتاره، ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان تابلۆیه‌ك نیه تكلیفێكی له (لێۆناردۆ داڤینچی ) بۆ بكه‌ین عه‌بقه‌ریانه بینه‌خشێنێت و به هه‌ردوو ده‌ست پێشكه‌شمانی بكات. سفره‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل و ڕازاوه نیه بۆمان ڕابخرێت و بڵێن فه‌رمون نۆشیكه‌ن. ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان پێش هه‌ر شتێك مافی گه‌لێكه و كه‌س نه ده‌توانێت و نه بۆشی هه‌یه خێری پێ بكات. جگه له‌وه‌ش كۆتایی هێنانه به تێكهه‌ڵقژانێكی سه‌دان ساڵه له‌م ناوچه‌یه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌ره‌نتی لێره‌دا دوو نمونه ده‌خه‌ینه پێش چا‌وا:
یه‌كه‌م: له ساڵی ١٩٤٨ به‌دواوه كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دامه‌زراوه، مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له ئارادایه.به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ( بڕیاری ژماره ٣٢٣٦ له ١٩٧٤/١١/٢٢)مافی بوونه ده‌وڵه‌ت به فه‌له‌ستینیه‌كان ڕه‌وا بینرا. له ١٩٨٨/١١/١٥ ڕێكخراوی (فتح) سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستی ڕاگه‌یاند و ٨٠ وڵات دانیان پێدانا. ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه دانیان به ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا ناوه‌و به ڕه‌نگی سه‌وز دیاریكراون. له ساڵی ٢٠١٥ له كۆی ١٩٣ وڵاتی ئه‌ندا می ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ١٣٦ وڵاتیان دانیان به ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكه‌ی (فتح) دانا. كه‌چی فه‌ڵه‌ستین تا ئێستا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نیه. كه‌وابێت هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وڵاتی گه‌وره‌ش دانت پێدا بنێن.
دووهه‌م: له‌پاش ڕاگه‌یاندنی مه‌بده‌ئی (گلاسنۆستو پڕێسترۆیكا) له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت (میخایل سێرگه‌ی گارباچیۆڤ) لێشاوێكی لێكترازان له‌ناو به‌ره‌ی وڵاتانی سۆسیالیستی ده‌ستی پێكرد، كه له‌وانه‌یه له هه‌مویان جالبتر (له سه‌رێكیشه‌وه تراژیدیاتر) پارچه پارچه بونی یۆگۆسلاڤیا بوو. كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه له ئه‌وروپابوو، هه‌ر هه‌مو ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ته‌نانه‌ت زلهێزه‌كانیش هاتنه سه‌ر خه‌ت و یۆگۆسلاڤیایه‌كی یه‌كگرتویان ئاوا لێ‌كرد كه له نه‌خشه‌ی دووهه‌مدا هاتوه (له بڕیاری ٧١٣ ساڵی ١٩٩١ به‌دواوه‌ی ڕێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان).
له حاڵه‌تی یه‌كه‌مدا كێشه‌كه له نێوان جوله‌كه‌و عه‌ره‌بدابوو، ئه‌وه‌ی دوهه‌میش فه‌وزایه‌ك بوو له نێوان چه‌ند نه‌ته‌وه‌و ئاینی جیاوازدا كه ته‌نانه‌ت كرده‌وه‌ی قێزه‌وه‌نی جینۆسایدی تیا ئه‌نجام درا.ئیتر گه‌ره‌نتی چیه؟!
مامۆستای بلیمه‌ت و به‌هه‌شتی (مه‌سعود محه‌مه‌د) واته‌نی ئێمه‌ی كورد هه‌میشه به شه‌رمه‌وه باسی مافی سه‌ربه‌خۆی كوردستان‌مان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست لێمان زویر نه‌بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی شه‌رم و شوره‌یی و ئابڕوچوون بێت!.. . ته‌نانه‌ت هه‌تا ئێستاش هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به‌ڕێز وشه‌ی (ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان) ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر زمان قورسه باس له (مافی چاره‌ی خۆنوسین) ده‌كه‌ن، ئه‌و دروشمه‌ی كه وه‌ك لاستیك وایه‌و ده‌مێك حوكمی زاتیه، ده‌مێك فیدرالی و چی و چی.
بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی. فه‌له‌ستین، نه‌بونی فه‌له‌ستین به ده‌وڵه‌ت خه‌تای ئیسرائیل نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی خه‌تای په‌رت وپه‌ره‌وازه‌یی وچه‌ند به‌ره‌كی عاره‌به. به دڵنیاییه‌وه‌فاكته‌ری ده‌ره‌كی ده‌ور ده‌بینێت له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا، به‌ڵام فاكته‌ری بڕیارده‌ر ئه‌وه‌ی ناوخۆیه و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه. خوێن‌بایی ئه‌و هه‌مو شه‌هید و بریندار‌و ئه‌نفال و ماڵوێرانی و ئاواره‌ییه.
له ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به زمانێكی ساده ده‌ڵێت: یه‌كڕیزبن با ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نین. ئیتر باسی ئه‌و هه‌مو په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌و، لۆبیكردنه به‌رفراوانه ناكه‌م كه به‌ڕێزیان له مه‌یدانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا پێوه‌ی مه‌شغوڵه بۆ ئه‌و مه‌بده‌ئه پیرۆزه. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك چۆن به‌ده‌نگ ئه‌م په‌یامه‌ی بارزانیاوه ده‌چێت ئازاده، به‌ڵام ده‌بێت حساب بۆ به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر مێژوودا بكات، هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی سه‌د له سه‌دیش نیه.
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
٢٠١٧/٢/١٩
تێبینی:
ئه‌م گوتاره سه‌رنج و تێبینیه‌كانی به‌نده‌یه له‌سه‌ر قسه‌كانی برای به‌ڕێزم كاك مه‌لا به‌ختیار كه له ١٨ ئه‌م مانگه‌دا له گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵ له‌سه‌ر نه‌بونی گه‌ره‌نتی پشتیوانیكردن یان نه‌كردنی وڵاتانی زلهێز بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كه باسیان لێوه كردبو.هیچ گومانیشم له‌وه نیه به‌ڕێزیان بۆ چركه‌یه‌كیش دوودڵ بێت له مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆییدا، به‌ڵام بۆچونی جیاواز له‌سه‌ر شته‌كان ئاساییه و واریده.ی‌می
PM:08:54:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 9040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی