ئه‌وه‌ی له نێچیرڤان بارزانی تێگه‌یشتم
ئاسۆ حاجی
گووتاره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی زیاتر بوو له ته‌نها گووتارێك بۆ هاندانی پارتی،نێچیرڤان بارزانی له‌و گووتاره‌ی ئادگاری قۆناغی داهاتووی سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیاركرد كاتێك گووتی:"ڕابردوو سه‌لماندوویه‌تی كه شه‌راكه‌تی لاواز و له‌رزۆك و بێبه‌رنامه زیاتر كۆسپ درووست ده‌كات نه‌ك پێشكه‌وتن"٠ ئه‌و وشانه به زیره‌كی و به مه‌به‌ست هه‌ڵبژیردراون بۆ دوو مه‌به‌ست،یه‌كه‌میان دڵنیا كردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی پارتی به‌وه‌ی به‌شینه‌وه‌ی شایسته‌كانی پارتی له پێناو پاراستنی یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌لایه‌ن پارتی كه‌وتۆته قۆناغی پێداچوونه‌وه و گه‌یشتن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه سه‌رده‌میان به‌سه‌ر چوو،مه‌به‌ستی دووه‌میش بۆ كۆنه هاوپه‌یمان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانه كه له مه‌ودوا پارتی به گوێره‌ی سه‌نگ و هێزی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات به تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه مانا و شكۆی بۆ هیچ جۆره ڕێكه‌وتنێك نه‌هێشتۆته‌وه.
پارتی له ساڵی 1992 له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان قوربانی داوه له پێناو پاراستنی ئاشته‌وایی و ناو ماڵی كوردستانی به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه قه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پارتیان له‌به‌ر چاو نه‌بووه و به خراپی سودیان لێ وه‌رگرتووه و له دژی پارتی به‌كاریان هێناوه‌ته‌وه.
له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن كورسیه‌كی دا یه‌كێتی تا شه‌ڕی ناوخۆ دروست نه‌كا به‌ڵام هه‌ر كردی،له هه‌ڵبژرادنی دووه‌م له به‌ر ڕێزی مام جه‌لال ئیمزای له سه‌ر رێكه‌وتنی ستڕاتیژی كرد به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ناچاری و بێهێزی نه‌بووبێ پابه‌ندی یه‌ك بڕگه و خاڵی ئه‌و ڕێكه‌وتنه نه‌بوو.
له دوای دروست بوونی گۆڕان پارتی به‌هانایه‌وه نه‌چووبا گۆڕان تۆزی پێده‌كرد ئه‌وجا له چاكه دانه‌وه‌ی پارتی چووه ناو چه‌ندین پیلانی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ گۆڕان له هه‌ولێر و به‌غدا بۆ شكاندنی پارتی، دواین چاكه دانه‌وه‌ی پارتی ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك بوو كه ته‌نها له پێناو له ناوبردنی پارتی نیوه‌ی خاكی باشوری كوردستانیان ڕاده‌ستی به‌غدا كرده‌وه.
بیست و شه‌ش ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه هاوپه‌یمانێتی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی شه‌ڕاكه‌تێكی له‌رزۆك و گوماناوی بووه، له ڕۆژانی ڕابردووش هێرشه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی بۆ سه‌ر پارتی و بێ ڕێزیكردن به‌و حكومه‌ته‌ی به‌خۆی چوار ساڵه جێگری سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی و له ده‌ڤه‌ری سلێمانی بڕیار به‌ده‌ست ئه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و تاك ڕه‌ویه‌ی یه‌كێتی له دیاریكردنی پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێڕاقی فیدڕال كردی پارتی گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه قۆناغی داهاتوو پاراستنی شایسته‌كانی پارتی له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی بێت به‌و باوه‌ڕه‌ی به‌هێزی پارتی به‌هێزی پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی كوردستان به‌هێز ده‌بێت.
گووتاره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه یه‌كێتی پلانی ده‌روێنه‌كردنی بۆ داناون به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان له سلێمانی و گه‌رمیانه به خۆیان و سیاسه‌تی ڕابردووی خۆیان دابچنه‌وه به تایبه‌تی له دژایه‌تی كردنی پارتی چونكه پارتی قه‌ت به ژماره‌ی كورسی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون به‌ڵكو وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ی ئه‌و میلله‌ته هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌گه‌لیان به پێویستی زانیوه.
PM:08:27:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی