كوده‌تاكه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر ئه‌ردۆغان
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
• ئه‌گه‌ر له روانگه‌یه‌كی واقیعییه‌وه سه‌یری كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكه‌ین، ئه‌وا زۆر شتمان بۆ روون ده‌بێته‌وه، خاڵی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه كه خودی ئه‌ردۆغان بۆی روونبووه‌وه هێشتا ئۆپۆزسیۆنی خۆمه‌ڵاسداو بوونی هه‌یه و ئه‌ویش له ماوه‌ی ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی حوكمی تاكڕه‌وانه‌یدا نه‌یتوانییوه له‌ناویان ببات.
• مه‌رج نییه هه‌میشه به‌چاوێكی نه‌رێنی سه‌یری كوده‌تا بكه‌ین، بۆ وێنه كوده‌تای عه‌بدولكه‌ریم قاسم له 1958 ژیانی سیاسی له عیراق گۆڕی و بۆ كوردیش ده‌ستكه‌وتی تێدا بوو.
• ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌هێزبوونی زیاتری ئه‌ردۆغانه‌وه، راستییه‌كه‌ی هه‌ستی ته‌ته‌ڕوفخوازی ئه‌ردۆغانییه‌كانه، ره‌نگه تا ماوه‌یه‌ك وه‌كو گورگی هاری لێ بێت، به‌ڵام ئه‌و كوده‌تا چه‌ند كاتژمێرییه په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌ردۆغان كه ناكرێت و نابێت به‌و شێوه‌یه سیاسه‌ت بكات.
• ئه‌وه‌ی كه باسكرا كوده‌تاچییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه مێدیاییه‌كان و په‌رله‌مانی توركیا ناكرێت زۆر پێمان نه‌رێنی بێت، به‌وه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌ی مێدیایی له توركیا هه‌میشه دژی كوردبوون، نموونه‌ی نزیكیش پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی بوو له‌سه‌ر 50 په‌رله‌مانتاری كورد له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو و به به‌رده‌وامیی نیشاندانی په‌كه‌كه وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆریستی.
• بۆ كورد باشه ورده ورده خه‌ریكی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كان بێت، ره‌نگه ئه‌ردۆغان له‌مه‌ودوا ته‌ركیزی له‌سه‌ر سوپا بێت بائاراسته‌ی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر خۆی، ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی هه‌ر سه‌رۆكێك زۆر له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی بێت زۆریش خه‌م و ترسی له‌ده‌ستدانێتی. هه‌ده‌په هه‌ڵوێسته‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك باش بوو كه دژی كوده‌تا بوو ده‌نا له رۆژانی داهاتوو زیاتر ئه‌بووه ئامانج.
• وای ئه‌بینم كوده‌تا كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكو به فۆرمی تر خۆی نمایش ئه‌كاته‌وه، هه‌روه‌كو ئه‌ردۆغانیش راسته كۆتایی نه‌هات، به‌ڵام مانه‌وه‌یشی ئه‌سته‌متر بووه.
• خاڵی تر ئه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت كوده‌تاچییه‌كان ره‌گێكی قوڵیان نییه، روونتریش به‌هۆی ترس له میته‌وه نه‌یانتوانییوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه دژه‌كانی ئه‌ردۆغان بگرن و بازنه‌ی كاریان فراوان بكه‌ن، هه‌ربۆیه كاریگه‌رییان كه‌م بوو.
• خاڵی به‌هێز بۆ ئه‌ردۆغان (هه‌ڵوێستی دژه كوده‌تای جه‌هه‌په و مه‌هه‌په بوو)، هه‌روه‌كو ئه‌وه خاڵی لاوازیش بوو بۆ كوده‌تاچییه‌كان.
• ئه‌ردۆغان له‌وه زیاتر به‌هێز نابێت، ئه‌گه‌ر به سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه ئه‌وه تا ماوه‌یه‌كی تریش له حوكمدا ئه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه كوده‌تا به فۆرمی تر دووباره ده‌بێت.
PM:01:51:16/07/2016
ئه‌م بابه‌ته 2937
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی