ئه‌گه‌ر نه‌بێته به‌ڵا
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
مانگی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، به‌ڕه‌سمی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌شێكی؛ نه‌ك هه‌مووی.
راستییه‌كه‌ی بۆ كورد گرنگه بزانێت چۆن له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا پێگه‌یه‌كی گرنگ بۆ خۆی بگرێت، نه‌ك بیه‌وێت وه‌كو كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی بچێته هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵیدا، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كاره‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تییه، دووه‌میشیان لۆبییه‌كی به‌هێزی نییه، كه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌بێت.
تره‌مپ؛ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به‌ڕوونی سیاسه‌تێكی به‌رانبه‌ر كورد نه‌بووه، راسته لێره‌وله‌وێ ناوی كورد یان له‌ڕێگای یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌یه‌وه باسی كورد كراوه، به‌ڵام ئاراسته‌یه‌كی سیاسی روونی نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه بزانین كوردستان له‌كوێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویدایه.
له‌مڕووه‌وه ده‌كرێت له‌گۆشه‌نیگای سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ؛ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌رانبه‌ر روسیا، ئێران، سوریا‌و توركیا شتێك له‌سیاسه‌تی تره‌مپ؛ به‌رانبه‌ر كورد یان كوردستان حاڵی ببین.
له‌باره‌ی روسیاوه، ترەمپ؛ باسی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی كردووه، هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به‌كێشه‌كانی نێوخۆی سوریاوه هه‌یه، له‌مڕووه‌وه، تره‌مپ؛ ده‌یه‌وێت له‌ڕوسیاوه نزیك بێت‌و بره‌و به‌دۆستایه‌تی بدات، بێگومان له‌حاڵه‌تی دانوستاندن، مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د؛ به‌شێكی پڕۆژه‌كه‌یه له‌به‌رانبه‌ر لێدانی «ئیسلامی توندڕه‌و» كه تره‌مپ؛ له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆری به‌كارهێناوه. راموایه له‌مڕووه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كورد هێزێكی شه‌ڕكه‌ری باشه، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری وادا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستاندا نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی هیلاری كلینتۆن، كه به‌ڕوونی باسی له‌پشتگیریی ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان كرد.
تره‌مپ؛ زۆر دژی ئێرانه، له‌به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه بیگره تا زۆر شتی تر، كه ئه‌گه‌ر له‌بواری كرداریدا به‌ڵێن‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رانبه‌ر ئێران جێبه‌جێبكات، ئه‌وا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كوردانی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌بێت.
خاڵی گرنگ، په‌یوه‌ندیی به‌په‌یوه‌ندیی تره‌مپ‌و توركیاوه هه‌یه، به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێش تره‌مپ چه‌پڵه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی لێدا، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
یه‌كه‌م: مایكل فلین راوێژكاری سه‌ربازیی تره‌مپ؛ وتی:گویله‌ن ته‌سلیم ده‌كه‌ینه‌وه.
دووه‌م: سیاسه‌تی دیموكراته‌كان تاڕاده‌یه‌ك به‌تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی گویله‌ن‌و ئێران‌و فراوانخوازییه‌كه‌ی دووربوو له‌توركیای ئه‌ردۆغان.
سێیه‌م: تره‌مپ؛ به‌ڕوونی نه‌یوت پشتگیریی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) ده‌كات، به‌ڵكو ته‌نیا وتی: كورده‌كان «زیاتر مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه‌ی باشووری كوردستان بوو» شه‌ڕكه‌ری باشن‌و هاوكارییان ده‌كات.
چواره‌م: په‌یوه‌ندیی ئابووریی توركیا-ئه‌مریكا زیاتر ده‌چێته‌پێشه‌وه.
ئه‌م هاوكێشه‌یه ئاڵۆزه، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان‌و تره‌مپ؛ په‌یوه‌ندییه‌كانیان ببه‌نه‌پێشه‌وه، زیانی بۆ (په‌كه‌كه‌و په‌یه‌ده) ده‌بێت، كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كرێت جۆرێك له‌ڕێككه‌وتن بۆ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د؛ هه‌یه. له‌كاتی وادا له‌دوو پارچه‌ی كوردستان فشاره‌كان زیاتر ده‌بن‌و دوورنییه هێزه كوردییه‌كان گۆشه‌گیر بكرێن.
به‌دیوێكی تردا بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان باشه، به‌وه‌ی تره‌مپ؛ به‌بیانووه له‌ئێران‌و ته‌وژمی شیعی له‌عیراق، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بایه‌خ به‌هه‌رێمی كوردستان بدات، به‌ڵام وه‌كو هێزێكی به‌كارهێنه‌رو فشاربه‌ر نه‌ك وه‌كو هاوپه‌یمان.
به‌وه‌ی كورد‌و دۆزه‌كه‌ی یه‌ك پاكێچ نییه، بۆیه سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاش به‌یه‌ك ئاراسته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پاشه‌كشه یان به‌ره‌وپێشچوونی نابێت، له‌وڕووه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه تره‌مپ؛ بۆ كورد ببێته فریادڕه‌س یان وه‌كو تسۆنامی له‌گه‌ڵ خۆی (به‌ڵا) بهێنێت.
PM:04:18:05/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 3557
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی