دۆناڵد تره‌مپ و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
مەریوان وریا قانیع
تائێستا هێڵه گشتییه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مریكای سه‌رده‌می ترامپ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دیار نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌زه‌نه و ئه‌گه‌ر و بۆچوونی شه‌خسییه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌نزیكه‌وه سه‌یری قسه و گوتاره‌كانی ترامپی سه‌باره‌ت به‌و به‌شه‌ی دونیا كردبێت ده‌كرێت ئه‌م وێنه گشتییه دروستبكات كه پایه‌كانی ئه‌م حه‌وت خاڵه‌ی خواره‌وه‌ن.
یه‌كه‌م: تره‌مپ باوه‌ڕی به سیاسه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له هیچ شوێنێكی تری دونیادا نییه، له‌مه‌ش خراپتر پێی وایه دیموكراسیه‌ت به كه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه نایه‌ت و ده‌بێت لێیبگه‌ڕێین له‌ناو سیستمه ستهمگهرهكانی خۆیاندا بژین. له‌دیدی ترامپدا ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه پێویستی پێیه‌تی دیكتاتۆری له شێوه‌ی سه‌دام حوسه‌ین و به‌شار ئه‌سه‌د و حوسنی موباره‌ك و هاوشێوهكانیانه. ئه‌ردۆگانیش پڕ به پێستی توركیایه‌كی نادیموكراس و ده‌سه‌ڵاتگه‌ر ده‌بینێت.
دووهه‌م: ئه‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات ئه‌نجامگیرییه‌كی كاتیی و له‌سه‌رخۆ بكه‌ین و بڵێین له‌سه‌رده‌می حوكمرانی ئه‌م پیاوه‌دا ناكرێت چاوه‌ڕێی گۆڕانی ڕژێمه‌كان بین و ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له په‌لاماردانی ڕژێمه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه ناگلێت.
ئه‌مه‌س مانای كۆتایی ئه‌و سیاسه‌تی «گۆڕانی ڕژێم»ه‌كانه كه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می بووشدا به‌شێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو.
سێهه‌م: تره‌مپ رقێكی تایبه‌تی له ئیسلام و موسڵمانانه و به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی تێرۆر و خراپه‌كارییه‌كانی دونیای ئه‌مرۆیان ده‌زانێت، لێره‌وه ده‌شێت سیاسه‌تێكی توندیی به‌رامبه‌ر به هێزه ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه بهگشثیی و به‌رامبه‌ر به ئێران به‌تایبه‌تی، هه‌بێت، به‌ڵام به‌بێئه‌وه‌ی بگاته ئاستی شه‌ڕ و پێكدادان.
چوارهه‌م: تره‌مپ باوه‌ڕی به ته‌ده‌خولی ئه‌مەریكا له‌به‌شه‌كانی تری دونیادا نییه، ئه‌و سیاسهییهكی دوورهپهرێزكاره و تا بۆی بكرێت خۆی به‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكاوه سه‌رقاڵده‌كات، isolationist. ئه‌مه‌ش له‌زۆر سه‌ره‌وه بردنه‌وه‌ی ئه‌مریكایه بۆ قۆناغی به‌ر له دروستبوونی خه‌ون و ئایدیۆلۆژیای نیو كۆنزه‌رڤاتیڤه‌كان، كه پێیان وابوو ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌مریكایه ده‌ستكاری دونیا بكات و ڕژێمه ستهمگهرهكان بگۆڕێت. ئه‌م سیاسه‌ته واده‌كات هێزی تری وه‌ك ڕوسیا و چین ڕۆڵى زیاتر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگێڕن و ڕۆلى ولاته ئیقلیمیه‌كان خۆشیان زیاتربێت له ناوچه‌كه‌دا.
پێنجه‌م: ڕوانینی تره‌مپ بۆ ڕوسیا ڕوانینێكی پۆزه‌تیڤه و پێیوایه پێویسته واز له ڕوسیا بهێندرێت چی له سوریا و ئێران‌دا ده‌كات با بیكات. تره‌مپ پێیوایه ڕوسیا له‌باتی ئه‌وان، یان وه‌ك ئه‌وان، له سوریادا داعش ئه‌كوژێت و به‌رگریی له ئه‌سه‌د ئه‌كات. له دیدی ترامپدا ئه‌سه‌د نه‌ك ته‌نها له داعش باشتره، به‌ڵكو ته‌نها كه‌سێكه ئه‌توانێت حوكمی ئه‌و جۆره وڵاتانه‌ی وه‌ك سوریا بكات.
شه‌شه‌م: وه‌ك ووتم ده‌شێت چاوه‌ڕێی فشار و تێكچونی په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و ئه‌مریكا بین، چونكه هه‌م ترامپ خۆی و هه‌م ئه‌و تیمه‌ی كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ داده‌ڕێژن، دژه ئێرانن، به‌ڵام ئه‌م دژه ئێرانبوونه ناگاته پێكدادانی توندوتیژ.
حه‌وته‌م: سه‌باره‌ت به كوردستانیش ڕه‌نگه هه‌مان ئه‌و دیده دووره‌په‌رێزه پیاده‌بكات كه له شوێنه‌كانی تردا پیادهیدهكات. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و ئه‌مریكا و له‌وانه‌شه په‌یوه‌ندیی ڕۆژئاوای كوردستان و ئه‌مریكا، ساردی به‌خۆیه‌وه ببینێت و هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كوردستان ئه‌و گرنگییه‌یان نه‌مێێت كه له قۆناغی هه‌بوونی داعشدا هه‌یانبوو.
PM:04:01:30/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 6799
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی