پرسیاری شاعیر... وه‌ڵامی مه‌نسول
د.شێرکۆ عبداللە
شاعیر: بۆ هه‌وا ئاڵۆزه بۆچی لێڵ و سووره ئاسمان؟
مه‌نسول: رۆڵه هه‌ر باشیشه به‌رد نابارێ. ئه‌وه شه‌ش حه‌وت رۆژه جه‌ریده‌ی هه‌ولێر نایه‌ت بۆ سلێمانی.
شاعیر: كێ گوناه ناكا، كێ‌یه پێم بڵێ؟
مه‌نسول: سه‌رۆكه‌كه‌ی ئێمه.
شاعیر: هه‌موو كه‌س ئه‌یكا. ئه‌ی من بۆ نه‌یكه‌م؟
مه‌نسول: ئاخر لێ‌ی نازانی به‌قوربان. ته‌كه‌تول رێ و شوێنی خۆی هه‌یه.
شاعیر: له كێ بپرسین سۆراخی راستی؟
مه‌نسول: له عارف روشدی.
شاعیر: به‌قانونی ته‌جه‌نون شۆڕشێ به‌رپا نه‌كه‌م چی بكه‌م؟
مه‌نسول: سازان بكه كوڕی باش.
شاعیر: گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم؟
مه‌نسول: قوڕمساغ تۆ له هه‌موو شوێنێ باسی داهاتی نه‌وت ئه‌كه‌ی.
شاعیر: كه‌ی ره‌وایه بمده‌نه به‌ر گولله یان راوم بنێن؟
مه‌نسول: ئه‌ی تۆ به ئیجازه‌ی كێ موزاهه‌ره ئه‌كه‌ی ها؟!
شاعیر: چ ئامۆژگارییه‌كت هه‌یه بۆ سمێڵه دڕكاوییه‌كه‌ی ستالین؟
مه‌نسول: ئه‌ڵێم بڕۆ له كاربه‌ده‌سته بێ سمێڵه‌كه‌ی ئێمه ده‌رس وه‌ربگره.
شاعیر: ئایا مه‌قامی روخسه‌ته له‌م به‌ینه بێمه‌وه؟
مه‌نسول: نه‌وه‌ڵڵا به‌ڕێز به سه‌یته‌ره‌كه‌مان وتووه رێگه به كه‌س ناده‌ن.
شاعیر: راوێژ چی‌یه؟
مه‌نسول: به‌ینی خۆمان بێ، به‌س كۆنگره.
شاعیر: ئه‌ژین به خۆشی، به كامه‌رانی
مه‌نسول: مه‌عاشه‌كه‌و جوانه.
AM:10:58:18/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 8742
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی